مەرجە گشتیەکان

مەرج و بڕیارە تایبەتەکان بە پێشکەشکردنی خزمەتی پارەدان لە ڕێی مۆبایل و کردنەوەی جزدانی ئەلیکترۆنی زێن کاشەوە (Zain Cash)

 

کۆمپانیای جزدانی عێراقی بەرپرسی سنووردار بۆ خزمەتی پارەدان و پێدانەوە لە ڕێی مۆبایل و ئینتەرنێتەوە، (کە دوایی بە کۆمپانیا یان بە "زێن کاش" ئاماژەی پێ دەکرێت) کۆمپانیایەکە لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتی پارەدانی ئەلیکترۆنی لەڕێی مۆبایل و ئینتەرنێتەوە تایبەتمەندە، بە پێی قانوونی کارای کۆمپانیاکانی عێراق دامەزراوە و لەلایەن بانکی ناوەندییەوە مۆڵەتی پێ دراوە.

کە سوودمەند دەیوێت لەگەڵ کۆمپانیادا گرێبەست بکات، بەمەبەستی کردنەوەی جزدانی زێن کاشی ئەلیکترۆنی و سوود لە خزمەتەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لەڕێی مۆبایل و ئینتەرنێتەوە ببینێت. بە پێی مەرجە تایبەتەکانی ئەم خزمەتە کە لەخوارەوە نووسراون، ڕێککەوتنێکی کارا و پابەند لەسەر زێن کاش و سوودمەند پەیدادەبێت کە (دواتر بە ناوی "هەردوولایەن" یان "لایەنەکان" ئاماژەیان پێ دەکرێت) بە شێوەیەک لەسەر گشت ئەو کردارانەی سوودمەند پێی هەڵدەستێ جێبەجێ دەبێ. بۆ ئەوەی خستنەڕوو و ڕەزامەندی لەنێوان هەردوو لایەن  ببێ، لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕێککەوتن کرا:  

 

بڕگەی یەکەم/ پێناسەکان

  1. کۆمپانیا: کۆمپانیای جزدانی عێراقی بەرپرسی سنووردار، بۆ خزمەتی پارەدان و پێدانەوە لەڕێی مۆبایل و ئینتەرنێتەوە. (خزمەتگوزار-زێن کاش)
  2. نوێنەر: ئەو لایەنەی کۆمپانیا ئەرکی پێشکەشکردن/ پێشکەشکردنی هەندێ کاری ڕێپێدراوی پێ دەسپێرێت، ئەمەش لەڕێی ئامراز و سستەمە کاراکانی کۆمپانیا و بەپێی ڕێسا و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقی.
  3. خزمەت/خزمەتەکان: خزمەتی ئەلیکترۆنی پێشکەشکراو لە لایەن کۆمپانیاوە، لە ڕێی مۆبایل و خزمەتەکانی تریەوە. 
  4. بانک: بانکی ناوەندی عێراقی.
  5. سوودمەند: کەسی ئاسایی یان مەعنەوی کە سوود لە خزمەتەکانی کۆمپانیا وەردەگرێت و ئارەزوودارە جزدانێکی ئەلیکترۆنی بکاتەوە، بە ناوی خۆی و ئیمزاکار/ڕەزامەند لەسەر ئەم مەرج و بڕیارانەی لەلایەن کۆمپانیاوە تۆمارکراون، بە مەبەستی بەکارهێنانی خزمەتی پارەدان لەڕێی مۆبایلەوە.
  6. جزدانی ئەلیکترۆنی: ژمێرەی گریمانەکراوە (Virtual) کە لەلایەن کۆمپانیاوە بەناوی سوودمەند دادەمەزرێت تا بتوانێت جووڵەکانی پارەدان لەڕێی مۆبایلەوە جێبەجێ بکات.
  7. کارت: کارتی زێن کاش کە پێشوەختە دراوە و بە ژمێرەی جزدانی ئەلیکترۆنی بەستراوەتەوە.
  8. پارەی ئەلیکترۆنی: بەها و گوژمەی پارەی داندراوە بە شێوەی ئەلیکترۆنی، بەرانبەر بەهەمان جۆر و بەهای ئەو گوژمەیەی وەردەگیرێت، دەردەچوێنێدرێت. دەبێتە ئامرازێکی پارەدانەوە کە دەکرێت لەنێوان لایەنانی سەوداکار لەڕێگە ئەلیکترۆنییەکانەوە بگوازرێتەوە. 
  9. ژمێرەی پارەی ئەلیکترۆنییە خەوتووەکان: ژمێرەی پارە ئەلیکترۆنییەکانە کە هیچ جووڵەیەکی دارایی ئەلیکترۆنی پێ نەکراوە و ڕێگەیەک نییە خاوەنی ژمێرەکە لەڕێی مامەڵەکانی دی لەگەڵ کۆمپانیا بزاندرێ، گشت ئامرازەکانی پێوەندیکردن لەگەڵیدا کراون و ساڵێک بەسەر مێژووی دوا جووڵەی دارایی تێپەڕیوە.
  10. بنکەی خزمەتی کڕیارەکانی زێن کاش: ژمارەی یەکگرتووی پێوەندیکردنی کۆمپانیا: کە دەکرێت لەسەر پێگەی فەرمی ئەلیکترۆنی کۆمپانیا zaincash.iq  بدۆزرێتەوە و جگە لە ژمێرە تایبەتەکانی پێوەندیکردنی کۆمپانیا بەمەبەستی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی کڕیاران و چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی هونەری کە ڕووبەڕووی کڕیاران دەبێتەوە.
  11. چالاکییە قەدەغەکراوەکان: مەبەست لێی چالاکی و کاری قەدەغەکراوە، بە پێی قانوونە کاراکان، سزای لەسەرە وەک سپیکردنەوەی پارە و پارەدان بۆ کاری تیرۆرستی و شتی تر.

 

بڕگەی دووەم/داواکردنی خزمەتەکان- زێن کاش

  1. سوودمەند پابەندە بە پڕکردنەوەی لیستی ئەلیکترۆنی "سوودمەندت بناسە" KYC لە ئەپی زێن کاشی ئەلیکترۆنی یان لە ڕێی سەردانکردنی هەر نوێنەرێکی پەسندکراو لەعێراقدا، بەپێی ڕێنمایی و ڕێساکانی بانکی ناوەندی عێراقی. 
  2. کۆمپانیا بەمەبەستی دووپاتکردنەوەی گشت پێداویستییەکان، پێداچوونەوە بە بەڵگەکان دەکات کە لەلایەن سوودمەند یان نوێنەر پێشکەش کراون. هەروەها ژمارەی کارتی نیشتمانی و هەر وردەکارییەکی تر کە پێوەندیدارن دووپات دەکرێنەوە، دەشتوانێت هەر کاتێک بیەوێت لە دروستی بەڵگەکان دڵنیا ببێتەوە.
  3. کۆمپانیا مافی ڕەتکردنەوەی گشت دواکارییەکی هەیە، بەهەر هۆکارێک کە بە پێی هەڵسەنگاندنی تایبەتی خۆی بە گونجاوی دەبینێت، کۆمپانیا یەکسەر سوودمەند بۆ ڕاستکردنەوەی بەڵگەکان و چۆنیەتی ناردنی، بەپێی ئامرازە بەردەستەکان ئاگادار دەکاتەوە، بۆ تەواوکردنی کاری پێشکەشکردنی خزمەتەکە.
  4. لەکاتی تۆمارکردن لە زێن کاشدا، سوودمەند نامەیەکی بەخێرهاتنی پێ دەگات کە چەسپاندنی سەرکەوتووی جزدانەکەی دووپات دەکاتەوە، لەگەڵ ژمارەی پێناسەی کەسی PIN بۆ تۆمارکردنی چوونە نێو جزدان، دەشتوانێت گشت خزمەتەکانی زێن کاش بەکاربێنێ. بۆ زانین سوودمەند دەتوانێ لەهەر کاتێکدا ژمارەی پێناسی کەسی بگۆڕێ، دوای کاراکردنی جزدانەکەی لەڕێی پێڕەوی زێن کاشەوە.

 

 

بڕگەی سێیەم/ ددانپێدانانەکان

سوودمەند ددان بەم خاڵانەی خوارەوەدا دادەنێ:

  1. گشت ئەو بەڵگانەی پێشکەشی کردوون یان پێشکەشیان دەکات ڕاست و تەواو و وردن، هەر کاتێک گۆڕانێک لە بەڵگەنامەکان ڕوو بدات یەکسەر لە ڕێی پێگەی فەرمی ئەلیکترۆنی کۆمپانیا zaincash.iq یان لەڕێی ئەپی کۆمپانیا پێوەندی دەکات و دان بە بەرپرسیاریەتی تەواوی خۆی دادەنێت بە ئاستی قانوونیبوون و هەر شتێکی تر پێوەندی بە بەڵگەنامەکانەوە هەبێ.  
  2. ئەو خۆی سوودبینی ڕاستەقینە و خاوەنی ڕاستەقینەی پارە ئەلیکترۆنییەکانی نێو جزدانە ئەلیکترۆنییەکەیە، بەو پێیەی ئەو لە ڕووی قانوونییەوە بەرپرسە.  
  3.  لەبارەی شێوازی (خزمەتەکانی زێن کاش)ەوە، یان بە هەر ڕێبەرێکی بڵاوکراوە لەبارەی ئەم خزمەتانەوە دەزانێ و ئاگادارە، هەروەها بە ڕێسا پێوەندیدارەکانی بانکی ناوەندی دەزانێ.
  4.  سوودمەند ڕازییە لەسەر ئەوەی گشت تۆمارەکانی کۆمپانیا پەسندکراو و بەڵگەدار و دروستن، هەروەها ڕازییە لەسەرئەوەی ئەم تۆمارە ئەلیکترۆنییەی لە لایەن سستەمەکانی کۆمپانیا دەپارێزرێن و دەردەچن، ئەو تۆمارە ئەلیکترۆنییەیە، لە کاتی پەیدابوونی هەر ململانێیەک پشتی پێ دەبەسترێت.
  5.  سوودمەند دەزانێ بەکارهێنانی ئەم خزمەتانەی بابەتی ئەم ڕێککەوتنەن، بۆ قانوون و یاسا کاراکانی کۆماری عێراق و ڕێنمایی و ڕێساکانی بانکی ناوەندی عێراقی ملکەچن.
  6.  سوودمەند دەزانێ جزدانی ئەلیکترۆنی بە ژمارەی مۆبایلی خۆیەوە دەبەسترێتەوە، بە شێوەیەک، پارەدان لەڕێی پارە ئەلیکترۆنییەکان دەبێ کە لە ڕێی کۆمپانیا/ یان نوێنەر بۆ جزدانی سوودمەند دەگوازرێتەوە، لەبەرانبەر گوژمەی پارە وەرگیراوەکان. دواتر لە لایەن سوودمەند مامەڵە بەم پارە ئەلیکترۆنیانەوە دەکرێت.
  7. سوودمەند دەزانێ و ڕازییە لەسەر ئەوەی کۆمپانیا/ یان نوێنەر، بڕە پارەیەک وەربگرێ، لەسەر هەر کردارێک/ یان جووڵەیەک کە سوودمەند لەکاتی بەکارهێنانی خزمەتەکانی پارەداندا پێی هەڵدەستێ، لە دەستمایەی جزدانە ئەلیکترۆنییەکەی دەبڕدرێت، وەک ئەوەی بە گشت ئامرازە بەردەستەکانی کۆمپانیا دەستنیشانکراوە و لەگەڵ ڕێسا و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقی ناکۆک نییە.
  8. ئاگادارە بە ئاستی جووڵەکانی پارەدان لە ڕێی مۆبایلەوە، بەپێی ئەو ناوەڕۆکەی لە قانوونەکاندا هاتووە و لەگەڵ هەموارکردنەوەکانی کە لە لایەنە پێوەندیدارەکان دەرکراون.
  9.  کۆمپانیا لەهیچ کردارێکی جێبەجێ نەکراو/ یان ڕەتکراوە بەرپرس نییە، بەهەر هۆکارێک کە دەستی کۆمپانیای تێدا نییە.
  10. گشت ژمارەکانی نهێنی تایبەت بە جزدانی ئەلیکترۆنی/ یان کارتەکەی وەرگرتووە، بێ ئەوەی پێویست بێت ئیمزای وەرگرتنی کردبێت.
  11. سوودمەند خۆی بەرپرسە لە هەر هەڵەیەک لە ئاکامی دانان/ یان گواستنەوەی هەر گوژمە پارەیەک لە جزدانی ئەلیکترۆنی تایبەت بە خۆی، بۆ کەسێکی دیکە ڕووبدات. ددان دەنێت کە کۆمپانیا لەهەر هەڵەیەک/ کەمتەرخەمییەک/ یان کەموکورتییەک کە سوودمەند کردوویەتی بەرپرس نییە، کۆمپانیا لەهەر زیانێک/ یان خەرجییەک/ یان داواکارییەک بەرپرس نییە کە لە ئاکامی ئەم هەڵەیە پەیدا دەبێت.
  12. کۆمپانیا لەهەر هەڵەیەک/ یان زیانێک/ یان خەرجییەک بەرپرس نییە، کە سوودمەند لە ئاکامی کەمتەرخەمی لەم مەرج و بڕیارانە کردوویەتی، هەروەها سوودمەند پابەندە و بەڵێن دەدات گشت قەرەبوو و داواکاری و زیانەکان لەئەستۆ بگرێت کە کۆمپانیا لە ئاکامی کەموکورتی سوودمەند لەم مەرج و بڕیارانە تووشی ببێت.
  13. کۆمپانیا لە گشت کاتێکدا مافی خۆی دەپارێزێت بۆ هەموارکردنەوەی ئەم مەرج و بڕیارانە، لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی سوودمەند بەهەر ڕێگەیەک کە کۆمپانیا بە گونجاوی دەبینێت بۆ نموونە: (بڵاوکردنەوەی لەسەر پێگەی ئەلیکترۆنیی کۆمپانیا، کورتەنامە، هۆشداری لەڕێی ئەپەکەیەوە) بێ ئەوەی هۆکارەکان بدرکێنێت. هەروەها سوودمەند ددان دەنێت کە بەم مەرج و بڕیارانە پابەندە دوای هەموارکردنەوەیان و پێیان ڕازییە، بەکارهێنانی ئەم خزمەت/خزمەتانەی دوای هەموارکردن و گۆڕانکاری، بە ڕەزامەندی و قبووڵکردنی گشت بڕیار و بڕگە نوێیەکان/ یان هەموارکراوەکان وەردەگیرێت.
  14. کۆمپانیا لە گشت کاتێکدا مافی خۆی دەپارێزێت بۆ هەموارکردنەوەی سیاسەتی نرخدانان و رسم و عموولەی پێوەندیدار بەم خزمەتە، لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی سوودمەند بەم ڕێگەیەی پێی گونجاوە بێ ئەوەی هۆکارەکان بدرکێنێت. هەروەها سوودمەند ددان دەنێت بە پابەندبوونی بەم رسم و عموولانە دوای هەموارکردنەوەیان، پێیان ڕازییە، بەکار هێنانی ئەم خزمەت/ خزمەتانە دوای هەموارکردن و گۆڕانکاری لە سیاسەتی نرخدانان و رسم و عموولەکان بە ڕەزامەندی و قبووڵکردن وەردەگیرێت.
  15. سوودمەند دەزانێ ڕێگە بە هەر جووڵەیەکی دارایی نادرێت (لەوانە: جووڵەکانی ڕاکێشان/ یان گواستنەوەی پارە) لە جزدانی خەوتووی خۆی، تا کەسی خۆی یان نوێنەرە قانوونییەکەی پێوەندی بە کۆمپانیاوە دەکات و ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات لەبەرانبەر چالاککردنەوەی جزدانە خەوتووەکەی بە پێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقی.
  16. کۆمپانیا مافی هەیە رسمی عموولە بە شێوەیەکی بەردەوام و دووبارەبووەوە لە سوودمەند وەربگرێت، لەکاتی بەکارنەهێنانی سوودمەند بۆ خزمەتەکانی پارەدان/ یان جزدانی ئەلیکترۆنی/ یان کە بە هیچ جووڵەیەکی دارایی هەڵنەستێت، بە شێوەیەکی تاکانە کە کۆمپانیا دەستنیشانی دەکات. رسمی عموولەکە لە دەستمایەی جزدانە ئەلیکترۆنییەکە دەبڕدرێت، بەم شێوەیە سوودمەند دەسەڵات بە کۆمپانیا دەدات کە دەسەڵاتەکە بەسەرناچێت و لەهەر کاتێکدا عموولەی ناوبراو لەسەر جزدانە ئەلیکترۆنییەکە بە شێوەیەکی دووبارەبووەوە و بەردەوام قەید دەکات، بێ ڕێگریکردن لەلایەن سوودمەندەوە.
  17. کارت موڵکی کۆمپانیایە و بۆ بەکارهێنانی کەسی بە سوودمەند دەدرێ و گواستنەوە و فرۆشتنی بۆ ئەوانی دی پێ ناکرێت، بەڵێن دەدات پارێزگاری لەسەر کارتەکە بکات و لای خۆی بیهێڵێتەوە تا ماوەی کارکردنیشی ماوە، نەیداتە دەست هیچ کەسێکی دی.
  18. دروستیی هەر جووڵەیەکی دارایی جێبەجێکراو لەسەر کارتەکانی خۆی، دداننان بەوەی گشت تۆمارەکانی کۆمپانیا بۆ ئەو پەسندکراو و بەڵگەدار و دروستن. هەروەها سوودمەند ڕازییە لەسەر ئەوەی تۆماری ئەلیکترۆنی کە لە سستمی پێشکەشکاری خزمەت دەپارێزرێت و دەردەچێت، لەکاتی سەرهەڵدانی هەر کێشەیەک پشتی پێ دەبەسترێت. وەک چۆن سوودمەند ئەستۆی کۆمپانیا لەبارەی ئەم جووڵانەوە پاک دەکاتەوە. 
  19. ڕازییە لەسەر بڵندترین ئاستی ڕۆژانە/مانگانە بۆ جووڵەکان وەک ئەوەی کۆمپانیا تاکلایەنە دەستنیشانی دەکات/ یان بەم شێوەیەی دواتر بە زیادکردن یان کەمکردنەوە هەمواری دەکاتەوە، بێ ئەوەی پێشوەخت سوودمەند ئاگادار بکاتەوە.
  20. کۆمپانیا مافی هەموارکردن و عموولەکانی تایبەت بە دەرچوون/ یان نوێکردنەوە/ یان بەکارهێنانی کارتی هەیە لەهەر کاتێکدا بیەوێت و بەهەر هۆکارێک کە کۆمپانیا بە گونجاوی ببینێت بێ ئەوەی هیچ بەرپرسیاریەتیەک لەسەر کۆمپانیا بکەوێت. هەروەها سوودمەند ددان دەنێت بە پابەندبوونی بەم رسم و عموولانە دوای هەموارکردنەوەیان و ڕازییە، بەکارهێنانی خزمەت/ یان خزمەتەکان دوای هەموار و گۆڕانکارییەکان لەسەر رسم و عموولەکان، بە قبووڵ و ڕازیبوون دادەندرێت.
  21. کۆمپانیا بەرپرس نییە ئەگەر کارت لەلایەن کەسێکی دیکەوە قبووڵ نەکرێت، هەروەها هەر ململانێیەک لەنێوان سوودمەند و کەسێکی دیکە سەرهەڵبدا، کاریگەری لەسەر مافەکانی کۆمپانیا نابێت لەسەر سوودمەنددا، لەبەرانبەر ئەو ئەرکانەی لەئاکامی بەکارهێنان و ئەوەی پێوەندی بە کارتەکەوە هەیە دەکەونە سەری. هەروەها کۆمپانیا بەرپرس نییە لە هیچ عەیب و کەموکورتییەک لە کەلوپەلەکان/ یان ئەو خزمەتانەی سوودمەند لە ڕێی بەکارهێنانی کارتەکەی وەریاندەگرێت.
  22. کۆمپانیا مافی هەڵوەشاندنەوە و داخستنی جزدانی ئەلیکترۆنی/ یان کارت/ یان پێشکەشکردنی خزمەتی هەیە، لەهەر کاتێکدا بیەوێت بێ ئەوەی هیچ بەرپرسیاریەتییەک لەسەر کۆمپانیا دروست بکات، دوای ئاگادارکردنەوەی سوودمەند لەڕێی ناردنی کورتە نامەیەک بۆ مۆبایلی سوودمەند کە بە کۆمپانیا دراوە.
  23. کۆمپانیا مافی هەڵوەشاندنەوە و داخستنی یەکسەری جزدانی ئەلیکترۆنی/ یان کارت/ یان پێشکەشکردنی خزمەتی هەیە، کاتێ لایەنە ئەمنییەکان یان دادوەرییەکان/ یان بانکی ناوەندی عێراقی داوای بکات، بێ ئەوەی سوودمەند ئاگادار بکەنەوە، کۆمپانیا هیچ بەرپرسیاریەتییەکی بەرانبەر بە سوودمەند لەسەر ناکەوێت و سوودمەند بە هیچ شێوەیەک لە شێوەکان ناتوانێت داوای قەرەبوو بکاتەوە.
  24. ئەم مەرج و بڕیارانە بە پێی قانوونی کۆماری عێراق کاریان پێ دەکرێت و ڕاڤە دەکرێن، دادگەکانی بەغداد/ کەرخ لە عێراقدا تایبەتمەندن بە بینینی هەر ململانێیەک کە پێوەندی بەم مەرج و بڕیارو خزمەتانەوە هەبێ. 
  25. سوودمەند ڕازییە لەسەر کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا بە ڕێگەی ئەلیکترۆنی، ڕازیبوونی بەم مەرج و بڕیارانە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی هێزی بەڵگەی قانوونی ئیمزاکردنی نەریتی هەیە لە سەلماندندا، ئەو زانیاریانەی لە سستمی ئەلیکترۆنی کۆمپانیا دەردەچن، لە هەر ململانێیەکدا بەڵگەی قبووڵکراون.
  26. کۆمپانیا مافی گشت و هەموو هێمایەکی بازرگانی و مافەکانی خاوەنداریی هزریی بەکارهێنراو وەک بەشێک لە خزمەت/ یان خزمەتەکانی نێو بەڵگەکانی کۆمپانیای هەیە.
  27. سوودمەند ددان دەنێت پابەند دەبێت جزدان یان کارت لە هەر چالاکییەکی قەدەغەکراو یان لە موراهەنات و سەکۆی قازانجخوازدا بەکار نەهێنێت، بەمەش ملکەچ دەبێ بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی لایەنە پێوەندیدارەکانی چاودێری لە کۆماری عێراقدا.
  28. سوودمەند ددانی پێدا دەنێت و بەڵێن دەدات بە بەکارنەهێنانی کارت لە بازرگانیکردن یان وەرگرتنی گوژمەی دارایی لە کەسانی دیکە لەژێر هەر ناوێکدا بێت یان لەهەر بارێکدا بێت، لەوانەش سەپاندنی رسم یان عموولە لەسەر کەسانی دیکە، یان بۆ هەر چالاکییەکی تر جگە لەم چالاکیانەی ڕێگەیان پێ دراوە.
  29. سوودمەند پابەندە بە گشت پێوەندیکردنەکانی کۆمپانیا و وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک، ئەمە جگە لەوەی گشت بەڵگەی پێویست بە کۆمپانیا بدات لەبارەی کارەکانی کەسی لە ناو جزدانەکەدا لەگەڵ ڕەچاوکردنی هاوبەشینەکردنی هێمای دووپاتکردنەوە لەگەڵ فەرمانبەری کۆمپانیا یان لایەنی سێیەمدا.

 

بڕگەی چوارەم/ بڕیارگەلی جودا

 

  1. سوودمەند بەرپرسە لە پێدانی زانیاری و وردەکاری پێوەست کە تووشی فرتوفێڵ دەبێت، تەنیا کڕیار خۆی لە چارەسەرکردنی گشت ئەم ململانێیانە بەرپرسە.
  2. هێمایەکی نهێنی بۆ یەک جار بەمەبەستی کاراکردنی خزمەتەکە دەردەچێ، کۆمپانیا هەڵدەستێ بە دەرچواندنی هێمای بەکارهێنراو و ژمارەی پێناسی کەسی بۆ کڕیار، سوودمەند پابەندە بەوەی لەسەر بەرپرسیاریەتی کەسی خۆی بیپارێزێت.
  3. هێمای بەکارهێنراو و ژمارەی پێناسەی کەسی وەرگیراو لەلایەن سوودمەندەوە، وەک ئیمزاکردن و دانپێدانان بە ڕازیبوون لەسەر جێبەجێکردنی هەر داواکارییەک یان خزمەتێک یان فرمانێک دادەندرێت، سوودمەند دەزانێ لەهەر جووڵەیەک لەسەر ژمێرەکەی بکرێت ئاگادار دەکرێتەوە لەکاتی جێبەجێکردنیدا لەڕێی ئامرازەکانی ئاگادارکردنەوە کە لەلایەن کۆمپانیا پشتیان پێ دەبەسترێت، ئەمەش تا کڕیار بتوانێت ڕێگری لەم جووڵەیە بکات ئەگەر هۆکارێکی وای هەبوو. 
  4.  بەشداریکردنی سوودمەند بە کارتی نیشتمانی یان پاسپۆرتی پشتپێبەستراو لەلایەن لایەنە حکوومییەکان و بانکی ناوەندی عیراقی و بەپێی دەقی ڕێنماییەکانی ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و پارەدان بە تیرۆر و بۆ کۆمپانیاکانی خزمەتی پارەدان و گواستنەوەی پارە بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت.
  5. سوودمەند پابەندە و لەسەر بەرپرسیاریەتی خۆی یەکسەر کۆمپانیا ئاگادار بکاتەوە ئەگەر مۆبایلەکەی ون کرد/ یان ژمارەکەی گۆڕی کە لەلایەن کۆمپانیاوە تۆمارکراوە، کۆمپانیا هیچ بەرپرسیاریەتێکی قانوونی یان دارایی هەڵناگرێت، سوودمەندیش لە هیچ بارێکدا بۆی نییە بۆ سەر کۆمپانیا بگەرێتەوە.
  6. سوودمەند پابەندە و لەسەر بەرپرسیاری خۆی وردەکاری گشت جووڵەیەک پێش جێبەجێکردنی دووپات بکاتەوە. سوودمەند ددان دانێت کۆمپانیا بەرپرس نییە لەهەر هەڵەیەک/ یان کەموکورتییەک/  یان کەمتەرخەمییەک کە سوودمەند بیکات، هەروەها کۆمپانیا بەرپرس نییە لەهیچ زیانێک/ یان خەرجییەک/ یان داواکارییەک لە ئاکامی ئەمەدا.
  7.  سوودمەند پابەندە و لەسەر بەرپرسیاری خۆی لە پارێزگاریکردن و دووپاتکردنەوەی پاراستنی ژمارەی نهێنی کەسی تایبەت و جێبەجێکردنی گشت بنەماکانی ئەمنییەت و نهێنی بەو شێوەیەی کۆمپانیا بڕیاری لەسەر دەدات، هەروەها سوودمەند ددان دەنێت کە کۆمپانیا بەرپرس نییە لە هیچ هەڵەیەک/ کەموکورتییەک/ کەمتەرخەمییەکی سوودمەند بەرپرس نییە، هەروەها لە هیچ زیان و/خەرجی/ یان داواکارییەک لەئاکامی ئەمەدا بکەوێتەوە بەرپرس نابێت.
  8. سوودمەند پابەندە و لەسەر بەرپرسیاری خۆی لە دووپاتکردنەوەی گشت ئەو جووڵانەی لەسەر جزدانە ئەلیکترۆنییەکەی دەکرێن ئەمەش لە ڕێگەی بەدواداچوونی نامەکانی دووپاتکردنەوە کە دوای هەر جووڵەیەک بۆ ژمارەکەی دەنێردرێن، ئەمە جگە لە جووڵەنەکردن بە بێ دەستمایەی پێویست لە ژمێرەکەی، ددان دەنێت  کە کۆمپانیا بەرپرس نییە لەهەر هەڵەیەک/ یان کەموکورتییەک/ یان کەمتەرخەمییەک لەلایەن سوودمەندەوە بکرێت، کۆمپانیا لە هیچ زیان/ خەرجی/ یان داواکارییەک لەئاکامی ئەمەدا بکەوێتەوە بەرپرس نییە.
  9. لەکاتی بەکارنەهێنانی جزدانی ئەلیکترۆنی لە ماوەی یەک ساڵدا جزدانەکە دەکرێتە جزدانێکی خەوتوو، سوودمەند لەڕێگەکانی پێوەندیکردنەوە کە کۆمپانیا بە گونجاوی دەبینێت، ئاگادار دەکرێتەوە بەیەک مانگ پێش ئەوەی جزدانەکە بە خەوتوویی دابندرێت کە جزدانەکە بە خەوتوویی دادەندرێت، سوودمەند بە سڕکردنی ژمێرە تایبەتەکەی و چۆنیەتی کاراکردنەوەی ئاگادار دەکرێتەوە، بەمەش جزدانەکەی و ئامرازەکانی پارەدان کە پێوەستن بە جزدانەکەی و پێشتر بەکاریهێناون ڕادەگیرێن.
  10. کۆمپانیا/پێشکەشکاری خزمەت سوودمەند لە دەستمایەی جزدانە ئەلیکترۆنییەکەی ئاگاداردەکاتەوە، بەم ڕێگەیەی کە پێی گونجاوە، لە کاتی کۆتاییهاتنی هەر جووڵەیەکی دارایی لە جزدانەکەیدا.
  11. کۆمپانیا پابەندە بەگەڕانەوەی گوژمەکان بۆ سوودمەندانی، لە کاتی وەستانی کۆمپانیا/پێشکەشکاری خزمەت لە پێشەکەشکردنی خزمەتەکانیدا، بەپێی ڕێکارەکانی تایبەت بە کۆمپانیا.
  12. لەکاتی مردنی سوودمەنددا، کۆمپانیا کاری جزدانە ئەلیکترۆنییەکەی تایبەت بە سوودمەندی مردوو دەوەستێنێت هەر کە بە مردنەکەی بزانێت، لەسەر کەسەکانی مردوو پێوستە بەڵگەنامەی پێویست بە کۆمپانیا بدەن بە پێی ئەو ڕێکارانەی کۆمپانیا لەم بارەیەوە دەستنیشانیان دەکات.
  13. کۆمپانیا پابەندە بە وەرگرتنی گشت ڕێکارە پێویستەکان و ڕێکارەکانی ڕێگرتن بۆ مسۆگەرکردنی ئەمنییەت و نهێنی زانیارییەکانی سوودمەند.
  14. نهێنی:
  • ا- کۆمپانیا جەخت لە پاراستنی نهێنی زانیاری و بەڵگەکانی سوودمەند و بەکارنەهێنانی دەکاتەوە، لە چوارچێوەی پێوەندی کارکردن/ هاوبەشیکردنی لەگەڵ لایەنێکی سێیەمدا، بێ ڕەزامەندی سوودمەند یان بەهۆی بارێکی ڕێپێدراو بەپێی بڕیارەکانی قانوونە کاراکان و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقی.
  • ب- سەرەڕای ئەوەی لە بڕگەی (ا)ی سەرەوەدا هاتووە، سوودمەند ڕەزامەندی بدات و دەسەڵات بە کۆمپانیا بدات کە هەر زانیارییەکی تایبەت بەو/ یان بە جزدانە ئەلیکترۆنییەکەی/ یان کارتەکەی ئاشکرا بکات، کە دەسەڵاتەکانی چاودێری/ ئەمنی/ یان دادوەری/ یان لایەنێکی سێیەم بە پێی سروشتی کردارەکان/ یان ئەو خزمەتانەی کۆمپانیا پێشکەشی دەکات/ یان سوودمەند داوای دەکات، ئەمە سەرەڕای ئەو خەڵاتانەی کۆمپانیا پێشکەشی دەکات و بەپێی ئەمە ناوی سوودمەند بە تەواوی/ یان ژمارەی جزدانەکەی ئاشکرا دەکرێت، بێ ئەوەی پێویست بێت سوودمەند ئاگادار بکرێتەوە.
  • ج- سەرەڕای ئەوەی لە بڕگەی (ا)دا هاتووە، سوودمەند ڕازی دەبێت و دەسەڵات بە کۆمپانیا دەدات بۆ ئاشکراکردنی هەر زانیارییەکی تایبەت بەو و/یان جزدانە ئەلیکترۆنییەکەی/ یان کارتەکەی کە سروشتی کردارەکان و خزمەتەکان دەیخوازن کە کۆمپانیا پێشکەشی دەکات، لەوانە بۆ نموونە، ئاشکراکردنی ناوی بە تەواوی/ ژمارەی کارتی نیشتمانی/ ژمارەی جزدانەکەی، لەکاتی ئەنجامدانی هەر کردەیەکی گواستنەوە/ یان پارەدان بۆ کەسێکی دی/ یان لایەنێک کە جووڵەی پارەدان/ گواستنەوە وەردەگرێت، بێ ئەوەی پێویست بکات ڕەزامەندی سوودمەند وەربگیرێت بۆ هەر جووڵەیەکی گواستنەوە/ یان پارەدان و بێ ئەوەی پێویست بێت سوودمەند ئاگادار بکرێتەوە.
  1.   هەردوولایەن پێکهاتوون لەسەر ئەوەی کۆمپانیا مافی وەستاندنی خزمەت/ یان جزدانی ئەلیکترۆنی هەیە/ یان کارت ڕاستەوخۆ و بێ هیچ بەرپرسیاریەتییەک لە بارێکدا کە ناوی سوودمەند لە لیستی ڕەشی تایبەت بە بانکی ناوەندی عێراقی هەبێ یان هەر لایەنێکی چاودێری تر/ یان لەکاتێکدا لەلایەن دەزگەیەکی ئەمنی و/یان فەرمی داوا بکرێت، بێ ئەوەی سوودمەند بەمە ئاگادار بکرێتەوە.
  2. کارتی زێن کاش لەسەر داواکاری سوودمەند دەردەچوێنرێت بە پێی مەرج و بڕیارەکانی کۆمپانیا لەگەڵ ڕەچاوکردنی قانوون و ڕێساکان و ڕێنماییە کاراکانی دەرچوو لە بانکی ناوەندی عێراقەوە. بەو پێیەی سوودمەند بەرپرسە لە هەر جووڵەیەک کە بە پێی کارتەکە دەکرێت لە نێویاندا پاراستنی کارتەکە و ژمارەی نهێنی و هەر زیانێک بە کۆمپانیا بگات لە ئاکامی خراپ بەکارهێنانی کارت/ یان جزدانە ئەلیکترۆنییەکە/ یان ئامێری بەکارهاتوو.
  3. لەکاتی لەناوچوونی کارت Card Sim  یان ونبوونی یان دزینی، لەسەر سوودمەند پێویستە کۆمپانیا لە ڕێی ئامرازەکانی پێوەندی بەردەست لە پێگەی ئەلیکترۆنی فەرمی کۆمپانیا zaincash.iq یان ئەپی تایبەت بە کۆمپانیا ئاگادار بکاتەوە بەمەبەستی وەستاندنی جزدانەکە، دەشتوانێت کارپێکەری خزمەتی پێوەندییەکان بە لەناوچوونەکە یان ونبوونەکە یان دزیەکە ئاگادار بکاتەوە، ئەمەش لە ڕێی ناوەندی خزمەتی کڕیاران کەسەر بە کارپێکەری خزمەتی مۆبایلە لەپێناو کەمکردنەوەی زیانەکان یان گەڕاندنەوەی کارتە Card Sim  ونبووەکە یان دزراوەکە و ڕێگرتن لە هەر بەکارهێنانێکی زێن کاش تا کارتەکە Card Sim  دەگۆڕدرێت یان چاک دەکرێتەوە.
  4. سوودمەند دەشتوانێت جزدانەکەی لە ژمارەی Card Sim تۆمارکراو بۆ یەکێکی دی بگوازێتەوە دوای ئەوەی کۆمپانیا دڵنیا دەبێتەوە کە هیچ ڕێگرییەکی قانوونی پێوەست بە هەڵپەساردنی ژمارەی تۆمارکراو نییە، چونکە ڕەنگە لە ئاکامی چالاکییەکی ڕێپێنەدراو وەک فێڵکردن، سپیکردنەوەی پارە و پارەدان بۆ تیرۆر و شتی تر پەیدابووبێت.
  5. کۆمپانیا بۆی نییە هیچ زانیارییەکی کەسی یان بەڵگەنامەیەک یان وردەکارییەک بڵاوبکاتەوە کە پێوەندی بە جزدانی سوودمەندەوە هەبێ، تەنیا لە باری ناچاریدا نەبێت بە پێی فەرمانێکی حکوومی یان دادوەری لەپێناو ڕێگرتن لە فێڵ و سپیکردنەوەی پارە و پارەدان بۆ کاری تیرۆرستی یان شتی تر.
  6. سوودمەند لەسەریەتی بە تەواوی پێگیری ئەو ڕێنمایانە بێت کە کۆمپانیا دەریان دەکات، کە لە ڕێی ئامرازە فەرمییەکانی بڵاویان دەکاتەوە و بە بەشێک لەم مەرج و بڕیارانە دادەندرێت.
  7. سوودمەند دەسەڵاتێکی ڕەهای هەڵنەوەشاوە بە کۆمپانیا دەدات، کە لەسەر ژمێرە تایبەتەکەی، گشت گوژمە ڕاکێشراوەکانی قەید بکات لە ڕێی کارتەوە، هەروەها  عموولە و هەر خەرجییەکی تری بخاتە سەر کە دەکەوێتە سەر دەرچوونی یان بەکارهێنانی ژمێرەکەی.

 

ئەم مەرج و بڕیارانە بە زمانی عارەبی و ئینگلیزی و کوردی نووسرانەوە، پشت بە نووسینە عارەبییەکەی دەبەسترێت بەمەبەستی ڕاڤەکردن و ڕوونکردنەوەی هەر نادیارییەک/ یان لەکاتی ناکۆکیدا.