والێت کارد – ماستەر کارد

ماستەر کارد
کارتی ماستەر کارد چیە؟ سود و تایبەتمەندییەکانی چین؟

 

• ماستەرکارتێکی پریپەیدا کە بەستراوەتەوە بە جزدانی زێن کاش.
• بەکاردێت بۆ کرداری کڕین بەشێوەیەکی ئۆنلاین و پارەدان لە ڕێگەی ئامێرەکانی ماستەر کارد POS و ڕاکێشانی پارە لە ئامێرەکانی ATM.
• ماستەرکارد پشتگیری لە تایبەتمەندی 3D Secure دەکات، کە کاتێک پارە دەدەیت، نامەیەکی کورتت پێدەگات کە کۆدی OTP لەخۆدەگرێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی پرۆسەی پارەدانەکە.
• کارتەکە دوو هەژماری تێدایە (دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکی). هەژماری دینار بۆ پارەدان لە ڕێگەی کەناڵەکانی پارەدانی عێراقییەوە بەکاردێت، هەژماری دۆلاری ئەمریکیش بۆ کەناڵەکانی دیکە بەکاردەهێنرێت.
• دەتوانیت بە بەکارهێنانی باڵانسی جزدانی زێن کاش باڵانسی کارتەکەت پڕبکەیتەوە.
• دەتوانیت لە ڕێگەی بژاردەی ماستەر کارد لە ئەپڵیکەیشنی زێن کاش باڵانس و تۆماری مامەڵەی کارتەکە بزانیت.
• بۆ چالاککردنی کارتەکە پێویستە جزدانێکی تاکەکەسی یان سەرەتاییت هەبێت.
• بەشداربوو مافی ئەوەی هەیە تەنها خاوەنی یەک کارت بێت.
• ناتوانرێت لە هەژماری دینارەوە پارە بگوازرێتەوە بۆ هەژماری دۆلار لەسەر کارتەکە و بە پێچەوانەشەوە.
• کارتەکە بۆ ماوەی ٣ ساڵ کارا دەبێت لە بەرواری دەرچوونییەوە، بەرواری بەسەرچوونی لەسەر کارتەکە ئاماژەی پێکراوە.
• ئەم کارتە لە هەموو وڵاتانی جیهان کاردەکات بەپێی دراوەکە. بە دراوی دیناری عێراقی لە ناوخۆی عێراق کاردەکات تەنها (هەژماری دیناری عێراقی)، هەروەها بە دراوی دۆلار لە وڵاتانی جیهاندا کاردەکات (هەژماری دۆلاری ئەمریکی).
 
چۆن دەتوانم پارە لە ماستەرکارتی هەڵوەشاوە وەربگرم؟

 

بۆ ڕاکێشانی پارە لە ماستەر کاردێک کە هەڵوەشێندراوەتەوە، تکایە ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە:
1. لە ناو ئەپلیکەیشنی زێن کاش، ماستەرکارد هەڵبوەشێنەرەوە.
2. ماڵپەڕی زێن کاش لە ڕێگەی ئەم بەستەرەیە بکەرەوە: zaincash.iq.
3. بچۆ بۆ بەشی خوارەوە.
4. کلیک لەسەر “داواکاری و فۆڕم” بکە.
5. فۆڕمی " فۆرمی ڕاکێشانی پارە لە کارتی ڤیزای گریمانەیی یان والێت کارد" هەڵبژێرە.
6. فۆڕمەکە پڕبکەرەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو بڕە پارەیەی کە دەمێنێتەوە.
• کەمترین بڕە پارە کە دەتوانرێت بگەڕێندرێتەوە 3 دۆلاری ئەمریکی یان 5,000 د.ع.
• دوای تەواوکردنی داواکارییەکە، پەیامێکت پێدەگات کەتێیدا ئاگادارت دەکاتەوە کەی پرۆسەی گواستنەوەی پارە لە ماستەر کاردەوە بۆ جزدانی زێن کاش تەواو دەبێت
تکایە ئاگاداربن لە ئێستادا هیچ کرێیەک دانەنراوە بۆ دەرهێنانی پارە لە ماستەر کارد.
ناتوانم پارە بە دۆلار ڕابکێشم لە کارتی ماستەر کارد

دەتوانیت پارە بە دۆلار لە ئامێری ATM وەربگریت تەنها لەڕێگەی ئەو ئامێرانەی کە پشتگیری لە دۆلار دەکات.

چۆن ماستەر کارد بەکاربهێنم بۆ بەبازار کردنی لە فەیس بوک؟

دەتوانیت ماستەر کارد بەکاربهێنیت بۆ بانگەشەکردن لە فەیسبووک بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە:
1. بچۆ بۆ پەڕەی فەیسبووکەکەت و وشەی Promote هەڵبژێرە.
2. چەند بژاردەیەک بۆت دەردەکەوێت، بژاردەی بانگەشەکردنی پەڕەی فەیسبووک هەڵبژێرە.
3. پاشان، چەند بژاردەیەک دەبینیت بۆ ئەوەی بزانیت ڕیکلامەکە لە کوێ دەردەکەوێت و بڕی ئەو پارەیەی کە ڕۆژانە بۆ بانگەشەکە بەکاردەهێنرێت.
4. پاشان داوات لێدەکرێت زانیاری ماستەر کارد دابنێیت (ژمارەی زنجیرەیی کە لە 16 ژمارە پێکهاتووە) و کرتە لەسەر لەسەر وشەی “بانگەشەکردن” بکە. داواکارییەکەت بۆ ماوەی یەک یان دوو کاتژمێر لە پیاچوونەوەدا دەمێنێتەوە و دواتر بانگەشەکە دەستپێدەکات.
 

بۆچی باڵانسم لە ماستەر کارد بە سالب دەردەچێت؟

تکایە سکاڵاکەتان بنێرن بۆ تیمی زێن کاش لە ڕێگەی واتسئەپەوە لەگەڵ زانیارییە پێویستەکان:
1. ژمارەی جزدان
2. ژمارەی هەژمار کە لە 9 ژمارە پێکهاتووە لەسەر بەشی خوارەوەی کارتەکە ئاماژەی پێکراوە
3. وێنەی باڵانسی نەرێنی
 

پارەم ڕاکێشا لە ئامێری ATM و پارە لە کارتی ماستەر کارد بڕا و ئامێرەکە پارەی دەرنەکرد؟

تکایە سکاڵاکەتان بنێرن بۆ تیمی زێن کاش لە ڕێگەی واتسئەپەوە لەگەڵ زانیارییە پێویستەکان:
1. ئەو بڕە پارەیەی کە لێی بڕاوە
2. بەرواری مامەڵەکە
3. ژمارەی جزدان
4. ژمارەی هەژمار کە لە 9 ژمارە پێکهاتووە لەسەر کارتەکە
5. چوار ژمارەی کۆتایی لەو 16 ژمارەیەی کە لەسەر کارتەکەدا هەیە
6. ناوی ئامێری ATM
7. شوێنی ئامێری ATM
 

چی بکەم لەکاتی ڕەت کردنەوەی کارتی ماستەر کارد لەئامێری ATM یان ئامێری POS یان ماڵپەرە ئەلیکترۆنیەکان

تکایە دڵنیابەرەوە لە ئەنجامدانی هەنگاوەکانی خوارەوە پێش تەواوکردنی مامەڵەکە:
• زانیارییەکانی ماستەر کارد بە دروستی داخڵ بکە.
• هەبوونی باڵانسی پێویست لەسەر کارتەکە بۆ ئەنجامدانی پارەدان
• بەرواری ماستەر کارد بەسەرنەچووبێت
• کۆدی نهێنی و کۆدی CVC بە دروستی داخڵ بکە.
ئەگەر ڕەتکردنەوەکە بەردەوام بوو، تکایە لە ڕێگەی واتسئەپەوە سکاڵاکە بنێرن بۆ تیمی زێن کاش لەگەڵ زانیارییە پێویستەکان:
1. ژمارەی جزدان
2. ژمارەی زنجیرەیی کارتەکە کە لە 9 ژمارە پێکهاتووە
3. وێنەی پرۆسەی ڕەتکردنەوە لەلایەن ماڵپەڕەکەوە
4. بەرواری مامەڵەکە
5. ناوی ماڵپەڕەکە
 

پڕکردنەوەی کارتی ماستەر کارد سەرکوتوو نەبوو و بەها لەجوزدانی زێن کاش بڕا و پڕکردنەوەی ماستەر کارد سەرکەوتوو نەبوو، چی بکەم؟

 

تکایە سکاڵاکەتان بنێرن بۆ تیمی زەین کاش لە ڕێگەی واتسئەپەوە لەگەڵ زانیارییە پێویستەکان:
1. ژمارەی جزدان
2. بەرواری کارپێکردن
3. ژمارەی زنجیرەی ماستەرکارتی 9 ژمارەیی (ناوەندی خوارەوەی پشتی کارتەکە)
4. بڕە پارە
ئایە ماستەر کارد پشتگیری ماڵپەری بای بال دەکات؟

ناتوانرێت ماستەر کارت ببەسترێتەوە بە ماڵپەڕی Paypal، چونکە ماڵپەڕەکە پاڵپشتی وڵاتی عێراق ناکات

لەچ ناونیشانێک دەتوانم کارتی ماستەر کارد بەکاربهێنم؟

دەتوانیت ماستەر کاردی زێن کاش لە هەموو ماڵپەرەکان بەکاربهێنیت کە پشتگیری لە کارتی ماستەر کاردی جیهانی دەکەن.

چۆن ووردەکاری مامەڵەکانی کارتی ماستەر کارد بەدەست بێنم؟

تکایە داواکارییەکە بنێرن بۆ تیمی زێن کاش لە ڕێگەی واتسئەپەوە لەگەڵ زانیارییە پێویستەکان:
• ژمارەی هێڵی تایبەت بە جزدان
• ڕێککەوتی ڕاپۆرتی هەژماری بانکی کە دەتەویت بەدەستیبهێنیت لە - تا
• ژمارەی زنجیرەی کارتەکە کە لە 9 ژمارە پێکهاتووە
پێویستە لە هەمان ژمارەی جزدانەوە پەیوەندیمان پێوە بکەیت بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی هەژماری بانکیت بۆ دابینبکەین
 

چی بکەم لەکارتی دەرکەوتنی هەڵە لە ئەنجام دانی پڕۆسەی کڕین لەهەر ماڵپەرێک؟

تکایە دڵنیابەرەوە لە ئەنجامدانی هەنگاوەکانی خوارەوە پێش تەواوکردنی مامەڵەکە:
• زانیارییەکانی ماستەر کارد بە دروستی داخڵ بکە.
• هەبوونی باڵانسی پێویست لەسەر کارتەکە بۆ ئەنجامدانی پارەدان
• بەرواری ماستەر کارد بەسەرنەچووبێت
• کۆدی PIN و CVC بە دروستی داخڵ بکە.
ئەگەر ڕەتکردنەوەکە بەردەوام بوو، تکایە لە ڕێگەی واتسئەپەوە سکاڵاکە بنێرن بۆ تیمی زێن کاش لەگەڵ زانیارییە پێویستەکان:
1. ژمارەی جزدان
2. ژمارەی زنجیرەی کارتی کە لە 9 ژمارە پێکهاتووە
3. وێنەی پرۆسەی ڕەتکردنەوە لەلایەن ماڵپەڕەکەوە
4. بەرواری مامەڵەکە
5. ناوی ماڵپەڕەکە

 
ناتوانم پارە لە ئامێری ڕاکێشانی پارە ATM ڕابکێشم دەستەواژەی پشتگیری نەکراوە دەردەکەوێت؟

پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە کۆدی نهێنی دروستی کارتی ماستەر کارد داخڵ دەکەیت نەک جزدانەکە. باشتر وایە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زێن کاشەوە کۆدە نهێنییەکە دووبارە بنێریتەوە بە چوونە سەر “ماستەر کارد” و پاشان کرتەکردن لەسەر “دووبارە ناردنەوەی کۆدی نهێنی ماستەر کارد.” کورتەنامەیەکت پێدەگات کە کۆدی نهێنی کارتەکە لەخۆدەگرێت

دەکرێ بەرواری کارایی ماستەر کارد درێژ بکرێتەوە؟

ماوەی کارایی کارتەکە لەسەر کارتەکە چاپکراوە و ناتوانرێت درێژ بکرێتەوە.

چی لە ماستەر کارد دێت لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی جوزدانی زێن کاش؟

کارتەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەگەڵ جزدانەکەدا هەڵدەوەشێتەوە و ناتوانرێت دووبارە چالاک بکرێتەوە.

ئەو باجانە چین کە دەبێت بدرێت لە پڕۆسەکانی ماستەر کارد؟

کرێی پڕکردنەوەی ماستەر کارد بۆ هەر مامەڵەیەک:
پڕکردنەوەی هەژماری دۆلار 0.38$
پڕکردنەوەی هەژماری دیناری عێراقی 500 دینار

کرێی کڕینی لە ڕێگەی ئۆنلاین:
پارەدان لە ڕێگەی ماڵپەڕەکانەوە لە سەرانسەری جیهان 1.75% بە کەمترین 0.75 $
پارەدان لە ڕێگەی ماڵپەڕە ناوخۆییەکانەوە 0

کرێی کشانەوە لە ATM:
وەرگرتنی پارە لە ATM لە سەرانسەری جیهان $5.75 USD
وەرگرتنی پارە لە ATM ناوخۆییەکان بەندە بە بانکەوە

کرێی پرسیارکردن بۆ زانینی باڵانسی کارد لە ڕێگەی ATM:
پرسیارکردن بۆ زانینی باڵانسی هەژماری دۆلار بریتییە لە 1$
پرسیارکردن بۆ زانینی باڵانسی کارت بە هەژماری دیناری بریتییە لە 1.250 IQD

کرێی پارەدانی لە ڕێگەی ئامێرەکانی POS:
کڕین لە ڕێگەی ئامێرەکانی POS لە سەرانسەری جیهاندا 1.75%
کڕین لە ڕێگەی ئامێرەکانی POS لە ناوخۆدا 0

کرێی گواستنەوەی پارە لە ماستەر کاردەوە بۆ جزدان بۆ هەر مامەڵەیەک:
گواستنەوەی پارە لە ماستەر کاردەوە بۆ جزدان بۆ هەر مامەڵەیەک و بۆ هەردوو هەژمارەکە بریتییە لە 0.5%
 

چی بکەم لەکاتی دۆزینەوەی ماستەر کارد وون بوو؟

دەتوانیت ماستەر کاردی ڕاگیراو چالاکبکەیتەوە بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە:
1. چوونە ژوورەوە بۆ ئەپلیکەیشنی زێن کاش.
2. لە خزمەتگوزارییە داراییەکان “ماستەر کارد” هەڵبژێرە.
3. “هەڵوەشاندنەوەی ڕاگرتن” هەڵبژێرە.
4. PIN ی جزدانی زێن کاش داخڵ بکە.
5. کارتەکە بە سەرکەوتوویی چالاک دەبێتەوە و دەتوانیت بەکاریبهێنیت.
 

لەکاتی بزر بوونی کارتەکە چۆن پارەی ماوە ڕابکێشم؟

بۆ وەرگرتنی پارە لە ماستەر کاردی ونبوو، تکایە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێبکە:
1. بچۆرە ناو بەرنامەی جزدانی زێن کاش و ئایکۆنی “ماستەر کارد” هەڵبژێرە.
2. کلیک لەسەر بژاردەی گواستنەوە بۆ جزدان بکە.
3. لاپەڕەیەکی نوێ دەردەکەوێت کە داوات لێدەکات ئەو بڕە پارەیە دابنێیت کە دەتەوێت بیگوازیتەوە بۆ جزدانەکە و جۆری ئەو دراوە هەڵبژێرە کە لەسەر کارتەکە بەردەستە، چ دۆلار بێت یان دینار.
4. ڕووکارێک دەردەکەوێت کە وردەکارییەکانی ئەو بڕە پارەیەی کە دەگوازرێتەوە و کرێی گواستنەوە و ئاڵوگۆڕکردن لە ئەگەری گواستنەوە بە دۆلاری ئەمریکی لەخۆدەگرێت.
5. پاشان پەنجە لەسەر ناردن دابگرە و بڕە پارەکە لە ماستەر کاردەوە دەگوازرێتەوە بۆ باڵانسی جزدانەکە.

چی بکەم لەحاڵەتی وون کردنی کارتی ماستەر کارد؟

لەکاتی ونبوونی کارتەکە، دەتوانیت بۆ ماوەیەکی کاتی ڕابگریت بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانەی لای خوارەوە
1. چوونە ژوورەوە بۆ ئەپلیکەیشنی زێن کاش.
2. لە خزمەتگوزارییە داراییەکاندا “ماستەر کارد” هەڵبژێرە.
3. “ڕاگرتنی کارد” هەڵبژێرە.
4. PIN ی جزدانی زێن کاش داخڵ بکە.
5. کارتەکە ڕادەگیرێت هەتاوەکو ڕاگەتنەکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە

چی بکەم لەحاڵەتی لەیاد کردنی ژمارەی نهێنی ماستەر کارد یان 3 جار داخڵ کردنی بە هەڵە؟

دەتوانیت کۆدی نهێنی ماستەر کارد بنێریتەوە بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:
1. لە ڕووکاری سەرەکی ماستەر کارد هەڵبژێرە.
2. دووبارە ناردنی کۆدی نهێنی ماستەر کارد هەڵبژێرە.
3. داوات لێدەکرێت PIN ی جزدانی زێن کاش دابنێیت.
4. نامەیەکت پێدەگات کە PIN ی تایبەت بە ماستەر کاردی تێدایە.
 

چ دراوێک پەسەند کراوە لە کارتی ماستەر کارد؟

کارتی ماستەر کارد پشتگیری دوو دراو دەکات کە دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکییە و بۆ هەریەکەیان دوو هەژماری جیاوازی هەیە.
دیناری عێراقی بۆ مامەڵەی ناوخۆی عێراق بەکاردێت و دۆلاریش بۆ مامەڵەی دەرەوەی عێراق بەکاردێت.

چۆن ماستەر کارد بەکاربهێنم لەئامێرەکانی POS؟

 

بۆ بەکارهێنانی کارتەکە لە ئامێرەکانی POS
1. کارتەکە بخەرە ناو ئامێری POS.
2. کۆدی PIN کارتەکە (پێشتر لە ڕێگەی کورتەنامە وەرگیراوە) داخڵبکە
دوای تەواوکردنی پرۆسەکە، نامەیەکت پێدەگات کە ئاگادارت دەکاتەوە کە پرۆسەکە ئەنجامدراوە
چۆن ماستەر کارد بەکاربهێنم لەئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ATM؟

 

بۆ بەکارهێنانی کارتەکە لەئامێرەکانی ATM
1. کارتەکە بخەرە ناو ئامێری ATM
2. کۆدی PIN ی تایبەت بە کارتەکە بنووسە (کە پێشتر لە ڕێگەی کورتەنامە وەرگیراوە). ئەگەر لەبیرتچوو، دەتوانیت لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زێن کاشەوە دووبارە بنێریتەوە بە هەڵبژاردنی ماستەر کارد و کرتەکردن لەسەر "ناردنەوەی ژمارەی نهێنی"پاشان لەڕێگەی کورتە نامەیەکەوە کۆدی PIN پێدەگات.
3. ئەو بڕە پارەیەی کە دەبێ وەربگیرێت بنووسە.
دوای تەواوکردنی پرۆسەی ڕاکێشانی پارە، کورتەنامەیەکت لەسەر ژمارەی جزدانەکەت پێدەگات کە ئاگادارت دەکاتەوە کە پرۆسەکە بەسەرکەوتووی جێبەجێکراوە
 
چۆن ماستەر کارد بەکاربهێنم لە ماڵپەرە بازرگانیە ئەلیکترۆنیەکان e-commerce؟

Use in POS devicesئەو ماڵپەڕە بکەرەوە کە دەتەوێت شتومەکی لێیبکڕیت.
بۆ شێوازی پارەدان ماستەر کارد هەڵبژێرە.
16 ژمارەی زنجیرەیی کە لەسەر کارتەکەدا هەیە، لە شوێنی پێویست داخڵبکە.
بەرواری بەسەرچوون داخڵبکە کە لە پشتی کارتەکەدا هەیە.
کۆدی CVC ی 3 ژمارەیی کە لە پشتی کارتەکەدایە داخڵبکە.
ناو بە زمانی ئینگلیزی بنووسە (ناوەکەت لەسەر کارتی جزدان لەنێو ئەپڵیکەیشنی زێن کاش لە ژێر بژاردەی “ماستەر کارد” و لەسەر کارتی ڕاستەقینە دەنووسرێت)
ناونیشانی گەیاندن دابنێ
دوای تەواوکردنی پرۆسەی کڕین، نامەیەکت پێدەگات کە ئاگادارت دەکاتەوە پرۆسەی کڕین بەسەرکەوتووی ئەنجامدراوە
 

لەکوێ دەتوانم ماستەر کارد بەکاربهێنم؟

 

دەتوانرێت کارتەکە بەکاربهێنرێت لە:
ماڵپەڕەکانی بازرگانییە ئەلیکترۆنی.
ئامێرەکانی ATM.
ئامێرەکانی POS.
ئامێرەکانی POC.
 
چون دەتوانم باڵانسی ماستەر کارد بزانم؟

دەتوانیت باڵانسی  ماستەر کارد تایبەت بەخۆت بزانی لەڕێگای چونە بەرنامەی زێن کاش دواتر داگرتنی والێت کارد و هەڵبژاردنی  دراو بۆ زانینی باڵانسی کارتەکە بە دۆلاری ئەمریکی یان دیناری عیراقی 

چۆن دەتوانم کارتی ماستەر کارد پڕبکەمەوە؟

 

دەتوانیت کارتی ماستەر کارد پڕبکەیتەوە لە ڕێگەی جزدانی زێن کاشەوە کە پێشتر بەستراوەتەوە بە کارتەکە، بە پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:
1. چوونە ژوورەوە بۆ ئەپلیکەیشنی زێن کاش.
2. هەڵبژێرە ماستەر کارد
3. پەنجە لەسەر بژاردەی “پڕکردنەوەی باڵان” دابگرە.
4. هەڵبژاردەی جۆری باڵانسی پێویست بە دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکی.
5. بڕی پارەکە بنووسە.
6. پەنجە لەسەر نارد دابگرە، پاشان کۆدی نهێنی جزدانەکە تۆماربکە و دەستبەجێ کارتەکە پڕدەبێتەوە.
چۆن کارتی والێت کارد کارا بکەم؟

 

دوای چالاککردنی جزدانەکە، بەشداربوو دەتوانێت ماستەر کرد چالاک بکات بە چوونە ناو بەرنامەکە و دواتر هەڵبژاردنی
1. ماستەر کارد لە بەشی خزمەتگوزارییە داراییەکان
2. چالاککردن
3. تۆمارکردنی زانیاری کارتەکە
• ژمارەی زنجیرەی ماستەر کارد(9 ژمارە لەسەر پشتی کارتەکە)
4. پاشان پەنجە لەسەر ناردن دابگرە و بە کورتەنامەیەک کۆدی نهێنیت پێدەگات کە لە چوار ژمارە پێکدێت، دەتوانیت بەکاریبهێنیت لەکاتی ڕاکێشانی پارە لە ئامێرەکانی ATM و پارەدان
چۆنێتی داواکردنی ماستەر کارد زێن کاش؟

بۆ داواکردنی ماستەرکارد:

ئەپلیکەیشنی زێن کاش بکەرەوە.
لە ستوونی لاتەنیشدا “داواکردنی ماستەر کارد” هەڵبژێرە.
ژمارەی تەلەفۆنەکەت بنووسە.
"ماستەر کارد" هەڵبژێرە.
هەنگاوەکان پەیڕەو بکە.