ويسترن يونيون Western Union
دەتوانیت ئێستا پارە بگوازیەوە لەجیهان بەبەکارهێنانی خزمەتگوزاری ویسترن یونیون و گواستنەوەی پارە بە دراوی جۆراوجۆر بەهەنگاوی ئاسان لەڕێگای بەرنامەی زێن کاش ، دەتوانیت پارە بنێری یان وەرگری لەڕێگای تۆری جیهانی لە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات لەسەرتاسەری جیهان ڕاستەوخۆ وسنوری مامەڵەی 1,300,000 دیناری عیراقی لە یەک مانگ بۆ هەر بەکاربەرێک (ئەم خزموتگوزاریە بەردەستە تەنها بۆ خاوەن جوزدانی هەمیشەیی چۆنیەتی کاراکردنی جوزدان).
تایبەتمەندییەکانی ویسترن یونیون:
- توانای ناردن و وەرگرتنی پارە بۆ هەر شوێنێکی جیهان.
- توانای دڵنیابوونەوە لە ووردەکاری پڕۆسەی گواستنەوەی پارە ڕاستەوخۆ لەبەرنامەی زێن کاش.
- توانای ناردن و وەرگرتنی پارە هەموو کاتێک بە درێژایی ڕۆژەکانی هەفتە.
- گواستنەوەی دارایی خێرا و باوەرپێکراو.
- توانای خەزن کردنی زانیارییەکانی وەرگر بۆ ئاسانی دووبارە ناردنەوە.
- ویسترن یۆنیون بەردەستە لە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات لە سەرتاسەری جیهان.
چۆنیەتی کاراکردنی تایبەتمەندی ویسترن یونیون:
- بەرنامەی زین کاش بکەوە.
- "ویسترن یونیون" هەڵبژێرە لە ڕووی دەرەوەی سەرەکی بەرنامە.
- مامەڵەی دڵنیابوونەوەی سێ دووری تەواوبکە.
- لەکاتی دڵنیابوونەوە لە یەکسان کردنی وێنەی کەسی زیندوو لەگەڵ وێنەی سێ دووری خزمەتگوزاری ویسترن یونیون بۆت کارادەکرێت.
تێبینی: لەکاتی ئەنجام دانی مامەڵەی دڵنیابوونەوەی سێ دووری دڵنیابەوە لە لەبەر نەکردنی کڵاو یان چاویلکە یان هەر ئامێرێک کە دەموچاو بشارێتەوە.
چۆنیەتی ناردنی پارە:
- بەرنامەی زێن کاش بکەوە.
- ویسترن یۆنیون هەڵبژێرە لە لاپەڕەی سەرەکی بەرنامە.
- ناردنی پارە هەڵبژێرە.
- ئەم زانیاریانە داخڵ بکە:
❖ ناوی تەواوی وەرگر ( وەکو ناسنامەی کەسی).
❖ ڕەگەزنامە.
❖ پەیوەندی بە وەرگر.
❖ هۆکاری گواستنەوە.
❖ ئەو وڵاتە هەڵبژێرە کە دەتەوی بۆ بگوازیەوە.
❖ دراوی وڵات هەڵبژێرە.
❖ بەها داخڵ بکە کە دەتەوێ بگوازیەوە.
❖ ڕێگای وەرگرتن دیاری بکە کە وەرگر دەیەوێ بۆ وەرگرتنی پارە:
- بۆ زانینی نزیکترین بریکاری ویسترن یونیون، ئێرە دابگرە
- (لەڕێگای خزمەتگوزاری تەلەفۆن).
- ڕاستەوخۆ کردنە سەر هەژماری بانکی (داوای زانیارییەکانی هەژماری بانکی وەرگر دەکات).
❖ پرۆمۆ کۆد داخڵ بکە ( لەکاتی دەست کەوتنی لە ویسترن یونیون).
❖ سەرچاوەی پارە داخڵ بکە.
❖ پڕۆسەی گواستنەوە بە سەرکەوتووی ئەنجام درا ( کۆدی دواکەوتنی گواستنەوەکە MTCN بە دەستت دەگات بۆ ناردنی بۆ وەرگر).
چۆنیەتی وەرگرتنی پارە:
- بارنامەی زێن کاش بکەوە.
- ویسترن یۆنیۆن هەڵبژێرە لە لاپەڕەی سەرەکی بەرنامە.
- وەرگرتنی پارە هەڵبژێرە.
- ژمارەی گواستنەوە داخڵ بکە MTCN.
- ئەو بەهایە داخڵ بکە کە وەردەگیرێ بە دیناری عیراقی.
- بەهاکە دەخرێتە ناو جوزدان دەتوانیت ڕایبکێشیت لە بریکارەکانی زێن کاش یان ئامێری ڕاکێشانی پارە.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە لەڕێگای واتساپ www.ZainCash.support