زەین کاش و کۆمپانیای BMG هاوکاری دەکەن بۆ ئاسانکاری بۆ دابەشکردنی پارە و قازانج.
خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی هاوبەشی نوێمان لەگەڵ BMG بریکاری فەرمی مۆبایل Realme لە عێراق، کە لەڕێگەی ئەوەوە کۆمپانیای زەین کاش کە پێشەنگی بواری تەکنەلۆژیای داراییە، ئاسانکاری بۆ دابەشکردنی پارە و قازانج بەسەر بازرگانانی بەکۆمەڵ و تاکفرۆشاندا دەکات لە ڕێگەی جزدانی زەین کاش و خزمەتگوزاری دابەشکردنی پارە.
لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە کۆمپانیای BMG دەتوانێت پارە و قازانجەکان بە دەستبەجێ و ئاسانی و بەبێ هیچ کۆمیسیۆنێک دابەش بکات لە رێگەی پلاتفۆرمی ZainCash for Business کە کۆنتڕۆڵ پانێلێکی گشتگیر دابین دەکات و ڕێگە بە کۆمپانیاکان دەدات بەدواداچوونی پارەدانەکان بکەن و تۆماری ئەلیکترۆنی باوەڕپێکراو بپارێزن و ڕاپۆرتی رێکخراو بۆ کارەکان ئامادە بکەن.
ئەم هاوبەشییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەواممانە بۆ بەهێزکردنی بازرگانییەکان بە چارەسەری زیرەک بۆ ئاسانکاری مامەڵە داراییەکان و کەمکردنەوەی تێچوونەکان.
زیاتر ئاشنابە دەربارەی ئەوەی چۆن خزمەتگوزاری زێن کاش بۆ بازرگان دەتوانێت کارایی ڕێکخراوەکەت بباتە ئاستێکی باڵا و هەروەها چۆن کات و سەرچاوەکان پاشەکەوت بکەن لە ڕێگەی سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی پارێزراو و ئاسان.
ئێستا داواکاری کۆمپانیاکەتان پێشکەش بکەن: https://zaincash.iq/ku/business/business-wallet-registration" rel="nofollow noreferrer noopener" target="_blank
بۆ بەدواداچوون بۆ هەواڵەکانی زین کاش سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://zaincash.iq/ku/news" rel="nofollow noreferrer noopener" target="_blank