پاره‌دان له‌رێگه‌ى كۆدى QR

كۆدى QR شێوه‌یه‌كه‌ له‌ شێوه‌كانى پاره‌دان له‌بڕى خزمه‌تگوزاریى و به‌رهه‌مه‌كان له‌رێگه‌ى جزدانى زین كاش ه‌وه‌. كه‌سه‌كه‌ كۆدى QR ده‌پشكنێت و راسته‌وخۆ له‌ماوه‌ى چه‌ند چركه‌یه‌كدا پاره‌كه‌ى ده‌گاته‌ بازرگانه‌كه‌. ئامرازێكى ئاسان و سه‌لامه‌ت و داهێنه‌رانه‌یه‌ بۆ پاره‌دان. یه‌كێكه‌ له‌ شێوازه‌كانى پاره‌دان كه‌ راسته‌وخۆ بۆ هه‌موو كڕیارانى زین كاش و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌ بۆ به‌كارهێنه‌ران ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.

1. به‌شداربوو ده‌ستده‌نێت به‌"پاره‌ بده‌" كه‌ له‌ ئه‌پڵیكه‌یشنى زین كاش دا هه‌یه‌
2. به‌شداربوو رووى كامێراكه‌ى ده‌كاته‌ كۆدى QR كه‌ لاى بازرگان خراوه‌ته‌ڕوو
3. پاره‌دان و گواستنه‌وه‌ى پاره‌ بۆ جزدانى بازرگانه‌

چۆنیه‌تى راكێشانى پاره‌ى تایبه‌ت به‌خۆت؟

كاتێك پاره‌ى ئه‌لیكتڕۆنى له‌ناو جزدانى بازرگاندا كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێتن بازرگانه‌كه‌ ده‌توانێ سه‌ردانى هه‌ر شوێنێك بكات زین كاش تێیدا به‌رده‌ست بێت و به‌ ئاسانى پاره‌كه‌ راكێشێت.

چۆنیه‌تى قه‌بوڵكردنى پاره‌دان له‌رێگه‌ى كۆدى QR؟

بازرگان به‌ساده‌یى پێویستى به‌ ئۆفه‌رى كۆدى QR ى ده‌بێت كه‌ له‌ بنكه‌ى فرۆشتندا بۆى ته‌رخانكراوه‌ بۆ قه‌بوڵكردنى پاره‌دانه‌ ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان له‌كڕیاره‌كانیانه‌وه‌.

پێویسته‌ بازرگان جزدانێكى هه‌میشه‌یى هه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت جزدانێكى هه‌میشه‌یى هه‌بێت، تكایه‌ سه‌ردانى یه‌كێك له‌ بریكاره‌كانى زین كاش بكه‌ و له‌گه‌ڵ خۆتدا ناسنامه‌ى بارى كه‌سێتى یان كارتى نیشتیمانى ئه‌سڵى و كارتى نیشته‌جێبوون ببه‌. بۆ زانینیى نزیكترین بریكار، ئێره‌ كلیك بكه‌

كاتێك ده‌بیته‌ به‌شداربوو له‌ خزمه‌تگوزاریى زین كاش و جزدانى هه‌میشه‌ییت ده‌بێت، ده‌توانى راسته‌وخۆ كۆدى QR ده‌ربكه‌یت له‌رێگه‌ى ئه‌م لینكه‌ى خواره‌وه‌، ده‌توانى راسته‌وخۆ چاپى بكه‌یت و بیخه‌یته‌ڕوو

1. بازرگان له‌رێگه‌ى كۆمپیوته‌رى تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه‌ زانیارییه‌كان پڕده‌كاته‌وه‌
2. كۆدى QR چاپ ده‌كرێت كه‌ بریتییه‌ له‌ جزدانى بازرگان
3. كۆدى QR له‌بنكه‌ى فرۆشتندا ده‌خرێته‌ڕوو
سووده‌كانى قه‌بوڵكردنى پاره‌دانه‌كانى كۆدى QR؟

 

  • ئاسانه‌ وه‌كو ئه‌زموونى پاره‌دانى راسته‌وخۆ
  • هیچ تێچوونێكى نییه‌ له‌سه‌ر ئامێره‌كان
  • دابه‌زینى تێچوون
  • دڵنیایى
  • پێویستى به‌ دانانى پاره‌ى نه‌ختینه‌ و راسته‌وخۆ نییه‌