جوزدانی بارزگان
زێن کاش جوزدانی تایبەت بە بارزگان دابین دەکات بۆ ئاسان کردنی کارە بازرگانییەکانتان لەڕێگای خزمەتگوزاری پێشکەوتوو کە خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی خێرا و ئاسان بۆ ئێوە و بەکارهێنەرانتان دابین دەکات
تایبەتمەندییەکانی جوزدانی بازرگان:
- ڕێگای پارەدانی ئەلیکترۆنی دابین دەکات لەڕێگای جوزدانی زێن کاش لەڕێگای بەرنامەمان لە مۆبایل.
- باش کردنی ڕێژەی دەست کەوتنی داهاتی دامەزراوەکانتان دەرئەنجامە بۆ دابین کردنی هۆکاری پارە دانی جیاواز و بەربڵاو لەهەموو شوێنێک.
- زیانکردنی ژمارەی بەشداربووان دەرئەنجامی دابین کردنی هۆکاری پارەدانی ئاسوودە وئاسان وجیاواز بەپێی پێویستەکانتان و پێویستی بەشداربووان
- دابەزینی بەرچاو لە خەرجییە داراییەکان کە پەیوەستن بەشێوازە کۆنەکانی کۆکردنەوە
- پێشخستنی کارایی کارپێکردن لەئەنجامی تەواو بوون و پەرەسەندنی سیستەم و ڕێوشوێنە کۆنەکان
- دابین کردنی بەرزترین ستاندارتی سەلامەتی و کۆنترۆلی پارەدان بە راپۆرتی دەستبەجێ کە هەموو ووردەکارییەکانی پارەدانەکە لاخۆی دەگرێت.
- دابین کردنی خزمەتگوزاری دابەش کردنی موچە بۆ کارمەندانی کۆمپانیا بەڕێگایەکی ئەلیکترۆنی لەڕێگای کۆنترۆلی تایبەت بە بازرگان بۆ تەواو بوونی پڕۆسەی دابەش کردنی موچە بەڕێگاییەکی ووردتر و ئاسان و سەلامەت
- زیاد کردنی زێن کاش وەکو هۆکارێکی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە ماڵپەر یان بەرنامە یان فرۆشگای دامەزراوەکەتان
- وەرگرتنی پارە و دانی پسولە ڕاستەوخۆ و بەشێوەیێکی ئەلیکترۆنی لە بەکارهێنەران
- وەرگرتن و دانانی پارە لەزێن کاش لە هەزارەها بریکاری ڕێگاپێدراو لەهەموو ناوچە و سەرتاسەری عیراق
سنوری مامەڵە و بەڵگەنامە داواکراوەکان
جۆری جوزدان | ڕەوابوونی جوزدان | بەڵگەنامە داواکراوەکان |
---|---|---|
جوزدانی بازرگان | بەرواری بەسەرچوونی نیە |
|