
دەتوانیت سەردانی هەر یەک لە بریکارەکانی زێن کاش بکەیت و پارە ڕابکێشیت لە جوزدانێک هەر کاتێک بێت
دەبێت یەکێک لە جوزدانەکانی زێن کاش بۆ کارەکانت هەبێت و بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی جوزدانی زێن کاش بۆ کار تکایە داواکاری تۆمارکردنی جوزدان بنێرە لەڕیگای پڕکردنەوەی فۆرمی تۆمارکردن لێرە یەکێک لە ستافەکانی زێن کاش پەیوەندیت پێوە دەکات بۆ بەرەوپێش بردنی کارەکان و یارمەتی دانت و دەست بەجێ تەواو کردنی تۆمارکردن و دروست کردنی QR بۆتۆ
کۆدی QR یەکێکە لەشێوەکانی پارە دان بۆ خزمەتگوزاری و بەرهەمەکان لەڕێگای زێن کاش. تاکەکان کامێرایان ئاراستەی کۆدی QR دەکەن ڕاستەوخۆ پارە دەدات بە بازرگان لەماوەی چەند چرکەیێک. ئەویش یەکێکە لە ڕێگاکانی پارەدانی بەردەست بۆ هەموو بەکاربەرانی ڕێگایێکی ئاسان و سەلامەتە، نوێکارە بۆ پارەدان وە یەکێکە لەڕێگا بەردەستەکان بۆ هەموو بەکارهێنەرانی زین کاش و هەروەها توانای هاوردەکردنی پارە دابین دەکات بۆ بەکارهێنەرانی