ڕاکێشانی کاش لەڕێگای ئایر Iris Project

زێن کاش هاوبەشی پێشکەش دەکات لەنێوان خۆی و UNHCR (نەتەوە یەکگرتوەکان) و کۆمپانیای Iris Guard.

کە کار دەکەین لەسەر پێشکەش کردنی یارمەتی دارایی بۆ پەنابەران و سودمەندبووان بە نەرمی لەڕێگای دڵنیابوونەوە لە ناسنامەی سودمەندبوو بە بەکارهێنانی مۆری چاو (Iris-scan) و ڕاکێشانی یارمەتی لەڕێگای بریکارەکانی زێن کاش

ئایە پێویست بە تۆمارکردنی جوزدانی زێن کاش هەیە بۆ ڕاکێشانی بەخشینی دارایی؟
  • پێویست بە تۆمارکردنی جوزدانی زین کاش ناکات و پێویست بە بەرنامەی زێن کاش ناکات ( هەموو داتاکانی سودمەندبوو تۆمارکراوە لەلایەن بەشداربوو یان ڕێکخراوی بەخشەر (نەتەوە یەکگرتوەکان) ڕاکێشان تەنها لەبریکاری ڕرێگاپێدراو دەبێت لەلایەن زێن کاش کە خاوەنی ئامێری مۆری چاوە (Iris guard) بۆ دڵنیا بوونەوە لە مۆری چاوی سودمەندبوو
  • داوای ئامادەبوونی کەسی سودمەندبوو دەکات بۆ وەرگرتنی مۆری چاوی لەگەڵ بردنی تەلەفۆنی بۆ نیشاندانی کورتەنامە وەرگیراوەکە لە ڕێکخراو بۆ ئەوەی بریکار دڵنیابێتەوە لە شیاوی سودمەندبوو لە بەخشینە داراییەکە
چۆن دەتوانم بەخشینی تایبەت بەخۆم ڕابکێشم؟

دەکرێت بەخشینی دارایی ڕابکێشرێت بەسەردانی کردنی بریکاری دیار کراو لە لایەن ڕێکخراو

هەنگاوە سەرەکییەکان و بەڵگەنامە داواکراوەکان چین کە کەسی سودمەندبوو پێویستی پێ دەبێت بۆ پرۆسەیێکی سەرکەوتووی ڕاکێشانی بەخشین؟

دوای سەردانی کردنی بریکاری دیاری کراو گرنگە ئەاونە بکەیت؟

  • دەبێت ئامێری تەلەفۆنی تایبەت بەخۆت ببەیت بۆ نیشاندانی کورتەنامە دەستکەوتوەکەت لە لایەن ڕێکخراو بۆ ئەوەی بریکار دڵنیابێت لەشیاوی تۆ بۆ وەرگرتنی پارە
  • وەرگرتنی مۆری چاوی تایبەت بە سودمەندبوو بۆ دڵنیابوونەوە لە ناسنامەی
  • ئینجا پارە بە سەرکەوتووی ڕادەکێشرێت لەبریکار
  • دوای ڕاکێشانی پارە پسولەکە چاپ دەکرێت لەئامێری بریکار کە هەموو وورەکارییەکانی پڕۆسەی ڕاکێشان دیار دەخات، دەبێت سودمەندبوو و بریکار واژوو بکەن بۆ گەرەنتی کردنی مافی هەردوو لایەن و بەپێی ڕێنماییەکان لەگەڵ گرینگی وەرگرتنی کۆپی بۆ هەردوو لایەن و پاراستنی
هیچ باجێک دەدرێت لەکاتی ڕاکێشانی بەخشینی دارایی؟

نەخێر، پڕۆسەی ڕاکێشانی بەخشینی دارایی بەخۆڕاییە(هەموو باجەکان بە بریکار دەدرێت لەلایەن زێن کاش ئەگەر هەر بریکارێک باج وەربگرێت لە سودمەندبووان دابێتە سەرپێچی و سودمەندبوو دەتوانێت سکاڵا پێشکەش بکات لەڕێگای پەیوەندی کردن بەژمارەی خزمەتگوزاری بەکارهێنەر 107 یان پەیوەندی کردن لەڕێگای ئیمێل   [email protected] لەگەڵ ناوی ئۆفیسی بریکار وناونیشانی و بەرواری پڕۆسەی ڕاکێشان و بەهای باجی زیادە و ژمارەی مامەڵەکە وژمارە تەلەفۆنی سکاڵاکەر بۆ ئەوەی پەیوەندی پێوە بکرێت

بۆجی دەبێت واژوو لەسەر پسولەی وەرگرتنی بەهای تایبەت بەبریکار بکەم؟

بۆ گەرەنتی کردنی مافت و مافی بریکار لەبارەی وەرگرتنەکە

بۆچی ناتوانم بەشێک لە بەهاکە ڕابکێشم؟

بەپێی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی UNHCR دەبێت بڕەکە بە تەواوی ڕابکێشرێت لە لایەن سودمەندبوو

بۆچی مۆری چاوی تایبەت بەمن دەرنەکەوت؟یان مۆری چاوم دەرکەوت بەڵام هیچ بڕێکی دارایی دەرنەکەوت بۆم و زانیارییەکانم دەرنەکەوت چی بکەم؟

تکایە سەردانی ڕێکخراوی UNHCR بکە بۆ دڵنیابوونەوە لە تۆمارکردنی زانیارییەکانت یان پەیوەندی بکەن بە ڕێکخراو ژمارەی تەلەفۆن

هەولێر: 07517197939 \ 07517106365

سلێمانی: 07510147169

دهۆک: 07517481430

کەی ئەم بەخشینە دەدرێت؟

بەخشینەکان دەدرێت لە لایەن ڕێکخراوی UNHCR و هیچ کاتێکی دیار کراو نیە بۆ دانی بەخشینەکە لەکاتی بەخشین کورتەنامە دەگاتە تەلەفۆنی تایبەتیت بۆ ئاگادارکردنەوەت بۆ وەرگرتنی بەخشین

نامەی تایبەت بە بەخشی دارایی بەدەستم گەیشت بەڵام بەهەڵە ڕەشم کردەوە چی بکەم؟

تکایە سەردانی یەکێک لە بریکارەکانی زین کاش کەڕێگاپیدراون بە پڕۆسەی ڕاکێشان لەڕێگای مۆری چاو بەمەبەستی دڵنیا بوونەوە لە بەردەست بوونی بەخشین لەڕیگای مۆری چاو بە بەرنامە یان پەیوەندی بکەن بە ڕێکخراو ژمارەی تەلەفۆن:

هەولێر: 07517197939 \ 07517106365

سلێمانی: 07510147169

دهۆک: 07517481430

چی ڕوودەدات لەکاتی وەرگرتنی نامەیێکی تایبەت بە بەخشین بەڵام سودمەندبوو دواکەوت لەڕاکێشان وپابەند نەبوو بە ماوەی دیاری کراو؟

پارەکە دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ جوزدانی تایبەت بە UNHCR و ناتوانێت وەری بگرێت تەنها کاتێک کاتی پارەدانی داهاتوو بێتەوە یان پەیوەندی بکا بەڕێکخراو ژمارەی تەلەفۆن:

  • هەولێر: 07517197939 \ 07517106365
  • سلێمانی: 07510147169
  • دهۆک: 07517481430