خزمەتگوزاری دابەشکردنی کاش

خزمەتگوزاری دابەشکردنی کاش

 

خزمەتگوزاری (دابەش کردنی موچە) و خزمەتگوزاری (دابەش کردنی دارایی بۆ سودمەندبووان) لەخۆ دەگرێت

خزمەتگوزاری دابەش کردنی موچە بەڕێگایەکی ئەلیکترۆنی دەبێت لەڕێگای کۆنترۆل کە هەموو ووردەکارییەکانی کارمەندەکان وموچەکانیان لاخۆ دەگرێت بۆ ئاسان کردنی پڕۆسەی دابەش کردنی موچە بۆ کارماندان بەشێوەیێکی ووردتر، ئاسان وسەلامەت

بۆ ئاسان کردنی موچە دان، زێن کاش هەڵسا بە زیاد کردنی تایبەتمەندی نوێ لاجیاتی پارە دانی کاش، کە پڕۆسەی دابەش کردنی پارە بەشێوەی ئەلیکترۆنی لەڕێگای کۆنترۆلی تایبەت بە بازرگان، کۆنترۆلەکە هەموو ووردەکارییەکان لەخۆی دەگرێت لەبارەی کارمەندەکان و موچەکانیان بۆ ئاسانکاری کردن بۆ بازرگان پڕۆسەی دابەش کردنی موچە بەڕێگایەکی ووردتر و ئاسان و سەلامەت. 
 

خزمەتگوزاری دابەشکردنی موچە چۆن کار دەکات؟

  • بازرگان داخڵی بۆردی کۆنترۆلی زێن کاش دەبێت کە تایبەتە بە بازرگان. دواتر پەنجە دەنێ بە لیست کە هەیەتی یان هەڵدەستێ بە دروست کردنی لیستێکی تری ناوەکان 
  • ئەگەر بازرگان لیستی هەبوو ئەوا ناو وژمارەی کەسەکان هەڵدەبژێرێت ، بۆ نمونە (کارمەندەکان) دواتر پارە دەدات
  • یان بازرگان هەڵدەستێ بە دروست کردنی لیستی نوێ و دەست دەکات با داخڵ کردنی ناوی ئەو کەسانەی خوازیارە پارەیان پێ بدات
  • هەڵدەستێ بە زیاد کردنی زانیارییەکان بە دەست یاخود لەرێگای ماڵپەری ئەکسڵی تایبەت بە بازرگان کە دروستی کردبوو
  • دواتر بازرگان پەنجە دەنێ بە "Pay Now" 

بۆ ئەنجام دانی پڕۆسەی دابەش کردنی پارە، بارزگان ووشەی نهێنی تایبەت بەخۆی داخڵ دەکات، بۆ ئاگادارکردنەوە پڕۆسەی دابەش کردنی پارە دەست پێ دەکات کاتژمێر حەوتی بەیانی. ناتوانیت داواکاریەکە هەڵبوەشێنیتەوە دوای داگرتنی Submit


بەڵام دابەش کردنی پارە بۆ سودمەندبووان دەست بەجێ دەبێت بۆ ژمارەیێکی زۆری تاکە کەس یان کۆمپانیا و لەهەموو عیراق بەشێوەی ئەلیکترۆنی و لەیەک کاتدا چ بۆ یەک جار یان چەند جارێک یان بەشێوەی خول

زێن کاش چارەسەری ئاسودە و کارا و سەلامەت دابین دەکات بۆ کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان بۆ پارەدان و دابەش کردنی پارە دەست بەجێ بۆ ژمارەیێکی زۆری تاکە کەس یان کۆمپانیا لە هەموو ناوچەکان لەسەرتاسەری عیراق بەشێوەییکی ئەلیکترۆنی و لەیەک کاتدا چ بۆ جارێک یان بۆ چەند جارێک یان بەشێوەی خولی. و تێچووی دارایی دەگەرێنێتەوە کە لەڕێگای کۆن هەبوو بۆ پارەدان

خزمەتگوزاری پارەی کاش لە زێن کاش دەست بەجێ هەڵدەستێ بە پارە دان بۆ جوزدانی ئەلیکترۆنی تایبەت بە سودمەندبووان ، و سودمەندبوو دەتوانێت دوای وەرگرتنی پارە لەجوزدانی خۆی هەڵی بگرێت لە زێن کاش یان وەرگرتنی بە کاش لە بریکارەکانی زێن کاش لە سەرتاسەری عیراق

هەروەها کۆمپانیاکان دەتوانن سوود لەم خزمەتگوزاریە وەربگرن بۆ دابەش کردنی موچەی کارمەندان یان هەر جۆرێکی تری پارە دەن بەشێوەی خول یان کات و بەرواری دیاری کراو، و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەتوانن بەخشینی دارایی دابەش بکەن تەنانەت لە ناوچە دابڕاوەکانیش
 

بۆچی خزمەتگوزاری کاش بەکاربهێنم لە زێن کاش

  • سیستەمی پلاتفۆرمی تەکنەلۆجیای پتەو: زێن کاش سیستەمێکی تەکنلۆجیای پتەو بەکاردەهێنێت لە ئێستادا کە لە 54 وڵات لەسەرتاسەری جیهان بەکاردێت و ژمارەی بەکارهێنەرانی دەگاتە 120ملیۆن بەکارهێنەر ئامادەبوونی %99 بەدەست هێنا و پشتگیری کراوە لە سەنتەرەکانی چاک کردنەوەی داتای جیهانی.  
  • پڕۆسەی گواستنەوەی دارایی کارا: زێن کاش پڕۆسەیێکی دارایی کارای دروست کرد بۆ گواستنەوەی پارە بۆ سودمەندبووان دەست بەجێ، و سیستەمەکە هەڵدەستێ بە گواستنەوەی پارە بەشێوەیێکی ئەلیکترۆنی لە جوزدانی تایبەت بە کۆمپانیا بۆ جوزدانی سودمەندبووان ، و هەر سودمەندبوویێک دەست بەجێ کورتەنامەیێکی بەدەست دەگات لە مۆبایلەکەی بۆ دڵنیای وەرگرتن.
  • سیستەمی سەلامەت و گواستنەوەی جۆراوجۆر: زێن کاش بەرزترین ستاندارتی پارێزگاری جیهانی بەردەست دەکات بۆ دابین کردنی ئاسودەیی و دڵنیایی لە گواستنەوەی پارە بۆ کۆمپانیا و تاکەکان بەبێ ماندوبوون
  • دڵنیا بوونەوە لە ناسنامەی بەکارهێنەر و دڵنیا بوونەوە لە مامەڵە داراییەکان پێش ئەنجام دانی
  • جێ بەجێ کردنی یاسای بانکی ناوەندی عیراقی گونجاو لەگەڵ سیستەمی پارێزگاری کردن
  • داپۆشینی گشتگیر و فراوان: زێن کاش هەزارەها بریکاری ڕێگاپێدراو دابین دەکات لە سەرتاسەری عیراق، و دیاری کردنی شوێنی سەنتەرەکان زۆر ئاسانە، تەنها بە پەیوەندی کردن بە کۆدی #260* لەهێڵی زێنی عیراق لەهەر شوێنێک لە ناوەوەی عیراق و نزیکترین 33 سەنتەر دیار دەکات، یان دەتوانیت نزیکترین سەنتەر بدۆزیتەوە لە ڕێگای بەرنامەی زێن کاش هەروەها زێن کاش سەنتەر دابین دەکات لەشوێنی دیاری کراو لەکاتی پێویست.
  • ڕاپۆرتی وورد: زێن کاش ڕاپۆرتی وورد دابین دەکات بەپێی داواکاری کارەکەت بۆ چاودێری کردنی ئەنجامی دابەش کردنی دارایی
  • دابین کردنی میکانیزمی پەیوەندی پێشکەوتوو بۆ ئاگادارکردنەوەی سودمەندبووان کاتی پارەدان، بۆ دڵنیابوونەوە لە وەرگرتنی پارە، بۆ وەڵام دانەوەی داواکاری و سکاڵاکان بەدرێژایی کات و پەیوەندی کردن لاکاتی پێویست
     

 

خزمەتگوزاری دابەشکردنی کاش