خزمه‌تگوزاری دابه‌شكردنی نەقد

زین كاش چاره‌سه‌رێكی ئاسان و ساده‌ و پارێزراو بۆ دانی پاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا له‌ یه‌ككاتدا و بۆ ماوه‌ی یه‌ك جار یان چه‌ند جارێك و یان شێوه‌ی خولیی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ تاكه‌كان یان كۆمپانیاكان له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی دێنێته‌ئاراوه‌. خزمه‌تگوزاری دابه‌شكردنی دارایی له‌ “زین كاش"ه‌وه‌ تێچووی هاوشێوه‌ی رێگای باو ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌و پاره‌ داراییانه‌.

هه‌ڵگری جزدانی “زین كاش" توانای گواستنه‌وه‌ی پاره‌ له‌ جزدانێكه‌وه‌ بۆ جزدانی “زین كاش"ی دیكه‌ بكات, وپاره‌ فاتوره‌ بدات، و به‌رهه‌مه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان بكڕیت ، و بازاڕی له‌ ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ بكات، وپڕكردنه‌وه‌ی باڵانسی مۆبایل وهتد.

خزمه‌تگوزاری دابه‌شكردنی پاره‌ی دارایی له‌ “زین كاش"ه‌وه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ دانی پاره‌ی دارایی به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا و راسته‌وخۆ له‌ رێگای جزدانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی “زین كاش"ی تایبه‌ت به‌ سوودمه‌ندبووان، كه‌سی سوودمه‌ند ده‌توانێت پاش وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ی له‌ نێو جزدانه‌كه‌ی بیانپارێزێت یان له‌ بنكه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی خزمه‌تگوزاری زین كاش كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق

بوونیان هه‌یه‌ ئاڵوگۆڕی بكات و راسته‌وخۆ وه‌ریبگرێت. كه‌سی سوودمه‌ند ده‌توانێت پاره‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌ بۆ جزدانی كه‌سێكی دیكه‌، و هه‌روه‌ها ده‌توانێت پاره‌ی فاتووره‌كه‌ی بدات، یان كه‌ل و په‌ل و كه‌ره‌سته‌ی ئه‌لیكترۆنی بكڕێت و بازاڕی بكات له‌ رێگای ئینته‌رنێته‌ و هاوكات ده‌توانێت باڵانسی هێڵه‌كه‌ی پڕبكاته‌وه‌ هتد.

كۆمپانیاكان ده‌توانن سوود له‌م خزمه‌تگوزارییه‌ ببینن بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندان یان بۆ هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كانی دانی پاره‌ی دارایی به‌ شێوه‌ی خولی بێت یان به‌ گوێره‌ی دیاریكردنی كات و به‌رواری پڕۆسه‌كه‌، هه‌روه‌ها رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان ده‌توانن هاوكارییه‌ دارییه‌كانیان ببه‌خشنه‌ سوودمه‌ندبووان هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌ دووره‌ده‌ستترین شوێنیش بێت.

بۆچی خزمه‌تگوزاری دابه‌شكردنی پاره‌ی دارایی "زین كاش" به‌كاربهێنم:

  • سیسته‌می پڵاتفۆرمی به‌هێزی ته‌كنۆلۆژیا: "زین كاش" سیسته‌مێكی ته‌كنۆلۆژی به‌ هێز به‌كارده‌هێنێت كه‌ له‌ ئێستادا له‌ 54 وڵاتی جیهان كاری پێده‌كرێت و ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ده‌گاته‌ 120 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر. ئه‌و سیسته‌مه‌ به‌ رێژه‌ی 99.9999% سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ و له‌ لایه‌ن بنكه‌كانی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی داتا جیهانییه‌كان پاڵپشتی ده‌كرێت.
  • كارایی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی دارایی:"زین كاش" پرۆسه‌یه‌كی كارا و ئاسانی بۆ گواستنه‌وه‌ی پاره‌ دارییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ سوودمه‌ندبووان ئاماده‌كردووه‌. سیسته‌مه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌ جزدانی "زین كاش"ی تایبه‌ت به‌ كاره‌كانی كۆمپانیاكه‌ت بۆ جزدانی سوودمه‌ندبووان، هه‌ر سوودمه‌ندێك به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا و راسته‌وخۆ نامه‌یه‌كی له‌ رێگای مۆبایله‌كه‌یه‌وه‌ پێده‌گات به‌ مه‌به‌ستی دڵنیاكردنه‌وه‌ی له‌ وه‌رگرتنی پاره‌كه‌..
  • سیسته‌مێكی پارێزراو و حه‌واڵه‌ی جیاواز:"زین كاش" پارێزراوترین ئاستی پاراستن به‌ گوێره‌ی پێوه‌ره‌ جیهانییه‌كانت بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كات، ئارامی و دڵنیاییه‌كی ته‌واو ده‌به‌خشێته‌ تاك و كۆمپانیاكان به‌ده‌ر له‌ هه‌ر چاودیریكردنێك له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی دارایی، ئه‌مڕۆ "زین كاش":
  • لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناسنامه‌ی به‌كارهێنه‌ر و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ زانیارییه‌ داراییه‌كان به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه‌ ده‌كات
  • یاسای بانكی ناوه‌ندی عێراقی په‌یڕه‌و ده‌كات كه‌ گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ سیسته‌می پاراستنی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌

 

  • رووماڵێكی گشتگیر:"زین كاش" هه‌زاران بنكه‌ی باوه‌ڕپێكراوی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق هه‌یه‌، دیاریكردنی نزیكترین بنكه‌ زۆر ئاسانه‌. سوودمه‌ند ده‌توانێت له‌ رێگای په‌یوه‌ندیكردن به‌ #260* له‌ رێگای هێڵی "زین" له‌ هه‌ر كوێیه‌كی عێراق دابێت 3 له‌ نزیكترین بنكه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها ده‌توانێت له‌ رێگای ئه‌پڵیكه‌یشنی "زین كاش"ه‌وه‌ ناونیشانی بنكه‌كان بزانێت. هه‌روه‌ها (به‌ گوێره‌ی داواكاری) "زین كاش" ئاماده‌یی هه‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی باوه‌ڕپێكراو له‌ ناوچه‌یه‌كی دیاری كراوى
  • راپۆرتێكی وورد و جیاواز: 
  • "زین كاش" راپۆڕتێكی وورد و جیاكه‌ره‌وه‌ت بۆ به‌رده‌ست ده‌كات به‌ گوێره‌ی پێویستییه‌كانی كاره‌كه‌ت به‌ مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ئه‌نجامه‌كان.
  • "زین كاش" میكانیزمێكی پێشكه‌وتووت بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كات تا سوودمه‌ندبو ئاگاداری خشته‌ی وه‌رگرتنی پاره‌كانیان بن، دڵنیاببنه‌وه‌ له‌ وه‌رگرتنی پاره‌كانیان، هه‌روه‌ها بۆ وڵامدانه‌وه‌ی داواكاری و سكاڵاكانیان به‌ درێژایی رۆژ و له‌ هه‌ر كاتێكی پێویستدا ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن.

* خزمەتگوزاریی دابەشکردنی مووجە

بۆئاسانکردنی پرۆسەی پێدانی مووچە، بۆ نموونە (مووچەی فەرمانبەران)

زین کاش تایبەتمەندییەکی نوێ زیادکردووە بۆ ئاسانکاریی لە پرۆسەی پێدانی پارە لە جیاتی پارەدانی کاش، کە تێیدا پرۆسەی دابەشکردنی پارە بەشێوەیەکی ئەلیکتڕۆنی دەبێت لەرێگای داشبۆردی تایبەت بە بازرگانەوە. داشبۆردەکە سەرجەم زانیارییەکانی کارمەندان و مووچەکانیانی تیدایە.

ئەو تایبەتمەندییە بە شێوازێکی وردتر و ئاسان و سەلامەت، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی کارمەندان بۆ بازرگان ئاسان دەکات.

خزمەتگوزاریی دابەشکردنی مووچە چۆن کار دەکات؟

1.بازرگان دەچێتە ناو داشبۆردی زین کاش ی تایبەت بەبازرگان.. دوای ئەوە دەستدەنێ بەو لیستەی کە هەیەتی یان لیستێکی ناوی نوێ دروست دەکات.

2.ئەگەر بازرگان لیستی هەبێت ئەوا ناو و ژمارەی کەسەکان هەلدەبژێرێت، بۆنموونە (فەرمانبەران) دوای ئەوەی پارەکەیان پێدەدات.

3.یان بازرگان لیستێکی نوێ دروست دەکات و ناوی ئەو کەسانە زیاد دەکات کە دەیەوێت پارەیان پێبدات.

4. زانیارییەکانیان بەدەست زیاد دەکات.

5. يان لەرێگەی ئەو پەیجە ئێکزلەی تایبەت بە بازرگان دروستکراوە

6. دوای ئەوە بازرگان دەستدەنێ بە “Pay Now"

بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی دابەشکردنی پارە، بازرگان پاسوۆردی تایبەت بەخۆی داخڵ دەکات، شایانی باسە پرۆسەی دابەشکردنی پارە کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستپێدەکات، و لەدوای داگرتن و دەستنان بە “submit" ەوە ناتوانی داواکارییەکە هەڵوەشێنیتەوە.