ئێمە کێین
زێن کاش کۆمپانیایەکی پێشەنگە لەبواری پارەدانی ئەلیکترۆنی ڕێگاپێدراوە لەلایەن بانکی ناوەندی عیراقی، لەساڵی 2016 سەری هەڵدا تایبەتە بە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری دارایی ئەلیکترۆنی، وە ئەمڕۆ هەڵدەستی بەئەنجام دانی زیاتر لە یەک ملیۆن جووڵەی دارایی مانگانە بەڕێژەێیکی زۆری بەرزبوونەوە.
زێن کاش هەڵگری خەڵاتی Telecom Lead innovation بۆ ساڵی 2019 وە ساڵی 2021/2020 کاندید کرا وەکو باشترین نوێگەری بۆ یارمەتی دانی حاڵەتە لە ناکاوەکان و حاڵەتە مرۆییەکان
زێن کاش ساڵی 2016 سەری هەڵدا و ملیارەها مامەڵەی دارایی ئەلیکترۆنی بەجێ گەیاند لەڕێگای خزمەتگوزارییەکان کە پێشکەشیی دەکات بە تاکەکان و کۆمپانیاکان(کارەکان) وەکو (دانی پارەی پسولە و گواستنەوەی پارە و پارەدان بە بازرگانەکان و کڕینی کارتی ئەلیکترۆنی و پارەدان لەڕێگای QR Code و دابەش کردنی مووچە.. و چەندەها خزمەتگوزاری تر.
خزمەتگوزاری زێن کاش بریتیە لە هەژماری دارایی ئەلیکترۆنی توانای گۆڕینی پارەی کاش بۆ پارەی ئەلیکترۆنی پێشکەش بە بەشداربووانی دەکات بۆ هەڵسان بە گواستەنەوەی پارە و کڕین لەڕێگای ئەنتەرنێت لەڕێگای والێت کارد – ماستەر کارد و پڕکردنەوەی باڵانسی هێڵی پارە دانی پێشەکی و پارەدانی پسولە وڕاکێشان و دانانی پارە لەڕێگای تۆڕی بریکارەکان یان هەر ئامێرێکی پارەی تر لە عیراق و جیهان.
زێن کاش بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا ڕێگەپێدراوەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی دادەندرێت لەعیراق کە تۆڕێکی فراوانی بریکار دابین دەکات کە دەگاتە 8000 بریکار لە سەرتاسەری عیراق، و زیاتر لە 500 فرۆشگای تاک فڕۆشی کە پارە دان لەڕێگای کۆدی QR پەسەند دەکات، و سەدان ماڵپەری بارزگانی ئەلیکترۆنی کە پارە دان لەڕێگای ئەنتەرنێت پەسەند دەکات لەڕێگای زێن کاش، لەگەڵ دەیان کۆمپانیا کە مووچەی کارمەندەکانی لەڕێگای جوزدان دەدات