پاره‌دان له‌رێگه‌ى كۆدى QR؟

كۆدى QR شێوه‌یه‌كه‌ له‌ شێوه‌كانى پاره‌دان له‌بڕى خزمه‌تگوزاریى و به‌رهه‌مه‌كان له‌رێگه‌ى جزدانى زین كاش ه‌وه‌. هه‌موو ئه‌وه‌ى كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رتۆ ئه‌نجامى بده‌یت ئه‌وه‌یه‌ رووى كامێراكه‌ت بكه‌یته‌ كۆدى QR كه‌ لاى بازرگان یان بریكارى باوه‌ڕپێكراو هه‌یه‌ و پرۆسه‌ى پاره‌دان به‌ خزمه‌تگوزاریى، به‌رهه‌مه‌كان بده‌یت، یان له‌ماوه‌ى چه‌ند چركه‌یه‌كدا پاره‌ له‌ بریكار راكێشێت،. ئه‌مه‌ ئامرازێكى ئاسان و سه‌لامه‌ت و داهێنه‌رانه‌یه‌ بۆ پاره‌دان. یه‌كێكه‌ له‌ شێوازه‌كانى پاره‌دان كه‌ راسته‌وخۆ بۆ هه‌موو بریكارانى زین كاش كراوه‌یه‌.

1. به‌شداربوو ده‌ستده‌نێت به‌"پاره‌ بده‌" كه‌ له‌ ئه‌پڵیكه‌یشنى زین كاش دا هه‌یه‌
2. به‌شداربوو رووى كامێراكه‌ى ده‌كاته‌ كۆدى QR كه‌ لاى بازرگان خراوه‌ته‌ڕوو
3. پاره‌دان و گواستنه‌وه‌ى پاره‌ بۆ جزدانى بازرگانه‌
چۆنیه‌تى راكێشانى پاره‌ له‌رێگه‌ى كۆدى QR ؟
1. به‌شداربوو ده‌ستده‌نێت به‌ "راكێشانى پاره‌"ى ناو ئه‌پڵیكه‌یشنى زین كاش
2. به‌شداربوو رووى كامێراكه‌ى ده‌كاته‌ كۆدى QR كه‌ لاى بریكار خراوه‌ته‌ڕوو.
3. دواى ئه‌وه‌ پرۆسه‌ى راكێشانى پاره‌ به‌سه‌ركه‌وتووى ته‌واو ده‌بێت.