داواکردنی پارە (لەجزدانێکەوە بۆ جزدانێکی تر)

تایبەمەندییەکی تر بۆ سەر خزمەتگوزارییەکانی زین کاش زیادکرا، ئەویش داواکردنی پارەیە لە جزدانێکەوە بۆ جزدانێکی دیکە، و ئەو شێوازە بەئاسان و خیرا دادەنرێت لە داواکردنی پارە لە کەسێکی دیکەوە، لەجیاتی ئەوەی راستەوخۆ پارە بگوازیتەوە، ئێستا دەتوانی زۆر بەئاسانی و سەلامەتی داوای پارە لە کەسی دووەم بکەیت.

بۆ ئاشنابوون بە نزیکترین بنکەی باوەڕپێکراوی زین کاش پەیوەندی بکە بە ژمارەی خۆڕایی #260*، یان لەرێگەی ئەپڵیکەیشنی زین کاشەوە، هەروەها دەتوانی مالپەڕەکانمان بەکاربهێنیت، و بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکە بە راژەی بەشداربووان 107

چۆن لەرێگەی ئەپڵیکەیشنی زین کاشەوە داوای پارە دەکەیت؟

1.بڕۆ ناو ئەپڵیکەیشنی زین کاش، و دواتر دەستبنێ بە “گواستنەوەی پارە"

2.دەستبنێ بە “داواکردنی پارە"

3.بڕۆ ناو وردەکارییەکان، دەست بنێ بە “داواکردنی پارە"

4.ئەو کەسەی کە داواکاری پارەت بۆ ناردووە کورتەنامەیەکی پێدەگات تێیدا وردەکاری داواکردنی پارە لەخۆدەگرێت.

5.دوای ئەوەی کەسی دووەم بۆ نموونە (هاوڕێکەت) کورتەنامەکە وەردەگرێت، دەچێتە ناو ئەپڵیکەیشنی زین کاش و دەستدەنێ بە “پارە بدە" و “پارەدانی داواکاری پارە" هەلدەبژێرێت و لەسەر داواکاری پارەی تایبەت بەخۆت دڵنیایی دەدات.

لە چەند چرکەیەکدا پارە لە جزدانەکەی ئەوەوە دەگوازرێتەوە بۆ جزدانەکەی تۆ